ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیایان هەیە ئاشكرا دهكرێت و عێراق لە ڕیزبەندی 32ههمین وڵاتانی جیهاندا لە کۆی زیاتر لە 220 وڵاتی جیهان لە چوارچێوەی پۆلێن بەندیەکەدا.
ژمارەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە عێراق گەیشتە 25.5 ملیۆن کەس و لە پلەی 32ههمین وڵاتانی جیهاندا هاتوە، هاوکات لە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبیدایه لە دوای میسر، بە 46.3 ملیۆن بەکارهێنەر، هەروەها سعودیە بە 29.1 ملیۆن بەکارهێنەر.
چین لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتوەتە یەک ملیار کەس
چین لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتوەتە یەک ملیار کەس، ئەوەش بەپێی پێوەرەکانی ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا.
گەشەی سۆشیال میدیا لە ساڵی 2015دا 2.078 ملیار بەکارهێنەر هەبوە
گەشەی سۆشیال میدیا بەدرێژایی ساڵان جێگیر بوە و لە ساڵی 2015دا 2.078 ملیار بەکارهێنەر هەبوە؛ تا ساڵی 2016 ئەو ژمارەیە بۆ 2.307 ملیار بەرزبوەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ گەشەسەندنی 21%ی بهكارهێنهرانی تۆڕه سۆشیال میدیا.
ساڵانی دواتر لە ساڵی 2018دا گەشەکردن بە ڕێژەی 9% بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 3.196 ملیار بەکارهێنەر
ساڵانی دواتر لە ساڵی 2018دا گەشەکردن بە ڕێژەی 9% بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 3.196 ملیار بەکارهێنەر و تا ساڵی 2020 ژمارەکان گەیشتە لوتکە و گەیشتە 3.960 ملیار بەکارهێنەر.
سەرچاوە : خەندان