هونه‌رمه‌ندێكی كورد كه ساڵانێكه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی بواری شانۆی ئه‌و وڵاته خه‌ریكی كاری هونه‌رییه و رۆڵی به‌رچاو له شانۆگه‌رییه‌كانیان ده‌بینێ، به‌مدواییه به‌هه‌مانشێوه رۆڵی سه‌ره‌كی له شانۆگه‌رییه‌كی ئه‌ڵمانی به‌ناوی "كاترینا كنی" بینیوه.
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كورد یوسف مه‌نتك، چه‌ندان ساڵه له یه‌كێك له شانۆ گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا له شاری لودڤیگس هاڤن، له‌گه‌ڵ گرووپی "پفالزباو" له شانۆگه‌ریی "كاترینا كنی" وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵ ده‌بینێت، له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا هه‌ر ئه‌كته‌رێك چیرۆكێكی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، به‌وه‌ش ئاوێته‌ی ده‌قی سه‌ره‌كی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌بێ و ده‌وڵه‌مه‌ندتری ده‌كات. یوسف مهنتكیش له‌و شانۆگه‌رییه به كوردی رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت.
یوسف مه‌نتك له‌وه‌ش جیاوازتر له چه‌ند شوێنێك به‌زمانی كوردی قسه ده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ئه‌كته‌رێكی كورده تا ئێسته بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه توانیویه‌تی ئه‌م خزمه‌ته به‌زمانی كوردی بكات و بیناسێنێت. به‌ده‌ر له چیرۆكی ژیانی كه‌سی، ئه‌و باسی كوردستان و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات و سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی داگیركه‌ران ده‌ناسێنێت.
یوسف له‌م شانۆگه‌رییه‌دا گۆرانیی "ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه" ده‌ڵێ، باسی غه‌ریبیی تاراوگهنشینێك ده‌كات بۆ شاره‌كه‌ی، بازاڕی شێخه‌ڵا و ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و بازاڕه ده‌خاته روو به شیعرێك بۆ بازاڕی شێخه‌ڵا، له تاراوگه‌وه غه‌ریبیی بازاڕی شێخه‌ڵا و دوكانی ماستفرۆشان و فولكه‌ی چه‌پ و ده‌ڵاڵخانه و به‌رده‌ركه‌ی سینه‌ما حه‌مرا و كۆڵانی حهلافان ده‌كات، غه‌ریبیی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و پیاوه پیره‌كانی شار، له‌وانه‌ش غه‌ریبی ده‌نگ و هاواری سه‌وزه‌فرۆشان و منداڵانی ده‌ستگێڕی بازاڕی شێخه‌ڵا ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا به‌كوردی باسیان ده‌كات.
له شانۆگه‌ریی "كاترینا كنی"دا باس له شارۆكه‌یه‌كی بچووكی نزیك مانهایم ده‌كرێ، وه‌ك هه‌موو ساڵێك، سێركێكی گه‌شتیی كارڵ كینی میوانداری ده‌كات. له‌وێدا قه‌یرانێكی ئابووری خه‌ڵكێكی زۆری تووشی ته‌نگانه كردووه و ده‌بێت خێزانه‌كانی سێركهكهیش بۆ مانه‌وه‌یان له ژیان بجه‌نگن.
ده‌رهێنه‌ر كارڵ كینی كه ته‌مه‌نی زیاتر له شه‌ست ساڵه، له كاره هونه‌رییه‌كه‌دا تێده‌كۆشێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا، هیواخوازه كاپرینای كچی كه وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده و ڕۆژێك به‌رده‌وام بێت له سێرك. به‌ڵام كاپرینا پلانی تری هه‌یه ده‌یه‌وێت له شاره‌كه نیشته‌جێ بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌ترسی پشووی له‌گه‌ڵ باوكی و كۆتاییه‌كی گونجاوی كۆمپانیاكه هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه گه‌نجه‌كان چه‌نده پابه‌ندن به باوك و باپیران، ئایا ده‌كرێت و ڕه‌وایه شوێنی تاكه‌كه‌سی خۆیان بدۆزنه‌وه له بواری گرژیی نێوان داونه‌ریت و بنه‌ماڵه و ڕۆیشتندا.
گرووپی "پفالزباو" كه گرووپێكی هونهمهندن له هه‌مه‌جۆری دانیشتووان له شاری لودڤیگسهافن، مه‌ودای ته‌مه‌نیان له 12 بۆ زیاتر له 70 ساڵ ده‌بێت، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی گرووپ هه‌رگیز له هیچ شوێنێكی تر نه‌ژیاون، ئه‌وانی تر له وڵاتانی دووره‌وه هاتوون یان له‌و خێزانانه‌دا ده‌ژین كه كۆچیان كردووه.
شانۆگه‌رییه‌كه له ڕۆژانی 11 و 12 و 14 ی مانگی شه‌شی 2022 ئێواران پێشكه‌ش كرا.
ستافی شانۆگه‌رییه‌كه پێكهاتوون له نووسینی: كارڵ زوكه‌ر مایه‌ر- ده‌رهێنانی: تیلمان گێرش- دراماتور و ده‌ستكاری ده‌ق: باربارا ڤاندلهر- موزیك: فرانك ڕۆزنبێرگ- جلوبه‌رگ ته‌مارا- وێنه" ئاڵان لوبك.
سەرچاوە: wishe