ئەزموونێكی هونەری ئەفسوناوی لەئەمستردام

فابریك دێس لومیرێس ناوەندێكی نوێی هونەری دیجیتاڵییە لە شاری ئەمستردام.  لەلایەن تیمی خەیاڵی Culturespaces لە Westergasfabriek دروستكراوە، كارگەیەكی كۆنی غاز لە ئەمستردام كراوە بە نمایشگایەكی خەیاڵی بۆ ھونەر. 
فابریك دێس لومیێر ئەزموونێكی هونەری ئەفسوناوی و نوقمكەر پێشكەش بە سەردانكەران دەكات، بۆ من ئەزموونێكی ناوازە و خۆش بوو، بەبێ پلان نزیكی ھۆتێلەكە لەكاتی پیاسەكردندا بەرچاوم كەوت، بلیتی چوونە ژوورەوە  نزیكەی 15 یۆرۆ بوو.، بەختێكی باشم ھەبوو..
سەیری هونەر بكەن لەبەردەم چاوەكانتاندا لە فابریك دێس لومیرێس كە گەورەترین سەنتەری هونەری دیجیتاڵییە لە هۆڵەندا.  
بلیتی وەرگرتنم كڕی بۆ دۆزینەوەی پێشانگە ئەفسوناوییە نوقمكەرەكانی ھونەرمەندی بەناوبانگ (گۆستاف كلیمت). 
گۆستاف كلیمت، ھونەرمەندێكی ناوازەیە و بە شێوە و رەنگە سحرییەكانی دەمێكە جێگای سەرنجی منە، خۆشحاڵ بووم كە لەم گەشتەمدا فریای ئەو نمایشە مەزنە كەوتم. 
بۆ كردنەوەی فیلمەكە، فابریك دێس لومیێر سەدەیەك لە نیگاركێشانی ڤیەننا نمایش دەكات، بە نیگایەكی ڕەسەن لە گوستاڤ كلیمت و كارە هاوچەرخەكانی لە ڕێگەی پۆرترێت، دیمەنی ڕووت، بە رەنگە زیڕینەكانی.
كلیمت گرنگترین هونەرمەندی بوێری ڤیەنایە، لە بزووتنەوەیەكدا كە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا هەوڵیدا خۆی لە دیدگای نەریتیی هونەر دوور بخاتەوە، ڕێگا بۆ نیگاركێشیی مۆدێرن خۆش دەكات.  
بەكارهێنانی ڕەنگی زێڕ و مۆتیڤە دیكۆراتییەكان بەردەوامە لە هێماكردنی ئەم شۆڕشە هونەرییە.  
سەردانكەران شاكارە گەورەكان دەبینن بە بنمیچ و دیوار و پەنجەرەكانەوە بەشێوەی دیجیتاڵی و جوڵاو، وەك بەرهەمی بەناوبانگی 'ماچ'، كە یەكێكە لە بەناوبانگترینەكانی گۆستاف كلیمت لە كۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا لە ڤیەنا درووستی كردووە و ئێمە وەك بینەر نوقم دەبین لە نێو رەنگ و ھێڵ و فەزا گشتییەكانی تابلۆكان و دەكەوینە ناو خەیاڵ، و دەبین بە بەشێك لە تابلۆكان و لەناو تابلۆكان و بەتەنیشت كارەكتەرەكانی گۆستاف كلیمتەوە پیاسە دەكەین.

حەمە هاشم

سەرچاوە: galawej