ئای لەو ڕقە!!

 

 

ئامانج نوری

کاک ئەدهەم بارزانی، من هەرگیز نەمدیوە، هیچ کاریشم نەبەخۆیەتی، نەبە ئاڕاستەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و عەشیرەت و تەریقەتە ئایینییەکەی..

بەڵام کە ووتەکانیم خوێندەوە، دوای گیانسپاردنی "دایکی" ، بەرچاوم خەریک بوو ڕەش ببێت!

سەرۆکی پارتی، کەخزم و خوێنی خۆشیەتی، بەچ دەسەڵاتێک ڕێگەی نەدا ئەم پیاوە لەگەڵ پاسەوانەکانی "کە هەر کێبن" ، رەنگە بەتەنهاش، بگەڕێتەوە زێدی خۆی و بەشداربێت لە بەخاکسپاردن ودوا ماڵئاوایی لێکردنی "دایکی"!؟
 

بۆچی ئەبێت؛ 
 

پێویست بکات خەڵکی ترو خاڵ و برا، بەتەکلیفی سەرۆکی حزبێکی تر نێوەندگیریی بکات، لەڕێی ئەوانەوە  بە واسیتە،  ئەوجا ڕێگە بدرێت بەتەنها، "موڵەت" بدرێت لەسەرقەبران ئامادەبێت..!؟ 
 

ئەوە بەکام لۆژیک؟

بەکام عورف؟

بەکام یاسا؟
 

سیاسەت بەڕق، خزمایەتی بەرق، هاوڕێیەتی بەڕق؛ چۆن  ئەکرێت...!!؟

سەرچاوە : سپی میدیا