تاڤگە سابیر
کۆمه‌ڵگای کوردی یه‌کێکه له‌و کۆمه‌ڵگا داخراوانه‌ی که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شارستانیه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیه‌کی کاریگه‌ری نه‌بووه به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه، ئیدی دیاره نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌کی رامیاریی و ئابوریی سه‌ربه‌خۆ ، یه‌کێک بووه له‌و هۆکارانه‌ی بۆته هۆی به‌ربه‌ست و دروستبوونی دیوارێکی گه‌وره له‌نێوان خۆمان و جیهاندا. هه‌روه‌ها گه‌رچی هه‌میشه کوردستان، پانتاییه‌کی له‌باربووه بۆ داگیرکردن و کۆڵۆنیالکردن. دواجار و سه‌رئه‌نجام هه‌موو ئه‌م هۆکارانه بوونه‌ته هۆی شێواندنی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنیری و شارستانیه‌تی کورد، ده‌شزانین هه‌ر له‌مێژه‌وه کوردستان کۆڵۆنیالێکی نێو ده‌وڵه‌تی بووه، بێبه‌ش له‌مافه مه‌ده‌نی و که‌لتووری و ڕۆشنیرییهکانی خۆی به‌ناچاری دووچاری ململانێیه‌کی گه‌وره بۆته‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا.!
هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیای کوردستانیش نه‌خشه‌یه‌کی له‌باربووه بۆ داگیرکردن و شێواندنی که‌لتووره‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیرکەری دراوسێووه به تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه . هه‌میشه سه‌رقاڵی دابه‌شکردنی کوردستان و کۆنتڕۆڵکردنی شارستانیه‌تی کورد بوون و به‌ڕاستی که‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له سڕینه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی ڕۆشنبیرییه‌کانی کورد، هه‌ربۆیه هه‌میشه له‌هه‌وڵی داخستنی سنووره‌کانی کوردستاندا بوون.. وێرای له‌وه‌ی که هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان به‌جیا زیندانێکی گۆشەگیر و خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌کی ئاینی که‌لتووری دابڕاو بووه بۆ خه‌ڵکانی کوردستان خۆیان ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌لتووری کورد تا ئه‌وپه‌ڕی داخران سه‌ره‌تایی بمێنێتەوهو به‌رده‌وامیش شارستانیه‌تی بکه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کاڵبوونه‌وه‌و پاشه‌کشێ.
له‌گۆشه نیگایه‌کی ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌وه، ده‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵگای کوردی پێکهاتووه له سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی باوک سالاریی خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی خۆێن و باڵاده‌ستی بیروباوه‌ڕه سه‌ره‌تاییه‌کانی نه‌وه‌کانی پێشوو، به‌مه‌ش ئه‌وه ده‌که‌وێته روو که باڵاده‌ستی ئاین و بیروباوه‌ڕه کۆنه‌کان به‌رده‌وام کۆمه‌ڵگای کورده‌واریان داگیرکردووه.
خێزانی کوردیش هاوشێوه‌ی ئه‌و خێزانه سه‌ره‌تاییانه‌یه که سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌تایی نێرینه واته باوک و کوڕ به‌سه‌ریدا زاڵه‌و ڕه‌وشت و ئاکاری ئاینی تیایدا باڵا دەستە وبەتوندی په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی خێزان ببنه مرۆڤێکی خهفهکراوو و فه‌رامۆشکراو له‌ڕووی ئیراده‌و خه‌ون و پرسیار‌و خواست و ئاره‌زووه‌کانییه‌وه، کۆمه‌ڵگای کوردیش ڕشته‌یه‌کی گه‌وره‌و هاوشێوه‌ی کۆمه‌ڵه خێزانێکه له‌شێوه خێڵێکی هاوچه‌رخدا.. واته خێڵێکی مه‌ده‌نی که ده‌سه‌ڵاتی نێرینه و شه‌ڕانگێزی و چه‌پاندن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له‌شێوه‌ی فۆرمێکی ئاینیدا دونیای ئاره‌زووه ڕه‌واکان و دونیای ئاره‌زووه ناڕه‌واو قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی جیایکردۆتهوه.واته حه‌رام و حه‌ڵاڵ ، ڕه‌واو قه‌ده‌غه‌کراو سنوور دیاریکراوی خۆی هه‌یه و سیستمی تابۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له‌به‌شه‌کانی دیکه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر بۆ ستراکتۆری ئه‌و ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رباس ده‌خه‌ین و راڤهیدهکهین.
به‌مپێیه کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوه و ئاره‌زوه‌کانی تاکه‌که‌سی تیادا بەئاشکرا پێشێل دەکرێن.. تاکه‌که‌س هیچ مافێکی مه‌ده‌نی نییه، ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌ی که شانازیشی پێوه ده‌کات سنووری ژیانێکی داخراو تێناپه‌ڕێنێت. له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه ماناکانی ژیانی وه‌ک ئاره‌زووه خه‌فه‌کراوه‌کانی مرۆڤی کورد خامۆش ده‌بێ و فه‌رامۆش ده‌بێت. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی شارستانی و زانست ڕۆشنبیری و تهکنۆلۆژیاداو تێکه‌ڵاوبوونی فه‌رهه‌نگی میلله‌تان و جیهانگیری و په‌یوه‌ندییه شارستانی و ڕۆشنبیریه‌کاندا ، ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانداو له‌سه‌رده‌می کۆمپیوته‌رو تۆڕی ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و مانگی ده‌ستکردو خۆشگوزه‌رانی و ئاسودهگیدا، کۆمه‌ڵگای کوردی له په‌راوێزی جیهان و پێشکه‌وتندا به کۆڵێک دواکه‌وتنه‌وه ڕووبه‌ڕوی ئه‌م سه‌رده‌مه بووه‌ته‌وه ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مافه مه‌ده‌نی و مرۆییه‌کان تیایدا گهشتونەته ئه‌وپه‌ڕی پێشکه‌وتن و جیاواز له ده‌وڵه‌ته دواکه‌وتوو و سه‌ره‌تایی و ئاینییه‌کان که مافه مه‌ده‌نییه‌کان تیایدا بێ مانایه..
کوردستان ماڵێکی داخراوه‌و دونیایه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی مرۆڤه خه‌سیوو و خهفهبووهکانه له‌ڕووی سێکس و پانتاییه ژیارییه‌کانی جه‌سته‌وه، دونیای شه‌ڕو شه‌ڕانگێزی و مه‌رگه، دونیای مرۆڤه کوژراوه‌کانه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌مه‌رگ و خۆێن و شهڕنگێزییهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، هه‌ڵبه‌ت به دیوێکیتردا تامه‌زرۆی ژیان و پرسیار و ئارهزووهکانن.
هۆکاره‌کانی ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش بریتین له( دواکه‌وتنی ئابووری نه‌بوونی شوناسێکی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، سه‌رگه‌ردانی سیاسی ،مونۆپۆلیزهکردنی سه‌رچاوه ئابووری و مه‌ده‌نی و رۆشنبیرییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیاوه، سه‌پاندنی جینۆسایدی ناوچه‌یی به‌سه‌ر کوردستاندا له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و ئه‌قڵی خێڵ شه‌ڕی ناوخۆ، گه‌شه‌کردنی کۆنه‌په‌رستی و سڕینه‌وه‌ی ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تاکه‌که‌س کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا). دواجار بۆته ئه‌و ماڵه داخراوه‌ی کورد، که به‌بارته‌قای قۆناغ و سه‌رده‌مه‌کان باجمان لێداوه و ئه‌و سه‌رزه‌مینه وێرانه‌ی ئێمه، ئه‌و حیکایه‌ته گه‌ورانه‌ی ئێمه‌ی په‌راوێز و دابراو کردووه له دنیادا، ده‌که‌وینه ژێر کاریگه‌رییه هه‌ره ژیارییه‌کانی تازه‌گه‌رییه‌وه.
له‌سه‌رتای ئه‌م باسه‌دا ڕووه جوانه‌کانی مۆدێرنه‌مان باسکرد، به‌ڵام ناکرێ دهستخهڕۆببین به ڕووبه‌ره قه‌شه‌نگ و پڕ میهرهکانی تازه‌گه‌ری ، له‌به‌رئه‌وه مۆدێرنه به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌کنولۆژیای جه‌نگ و کاولکاریشه، داهێنه‌ری چه‌کی ئه‌تۆمی و بایلۆژی و کیمیاویشه، خستنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی کارەساتە جەرگبڕە گه‌وره‌کانی هۆلۆکۆست و هێرۆشیماو هه‌ڵه‌بجه و تیرۆری جیهانیش بووە!
بەڵێ کوردستانیش ناڕاسته‌وخۆ که‌وتۆته نێو رووبه‌ره جوان و پڕ له کاره‌ساته‌کانی مۆدێرنه‌وه، له‌لایه‌ك نوێترین چه‌کی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ی تیادا تاقیکراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌ش کۆمه‌ڵێک ته‌کنۆلۆژیای هاوچه‌رخیش هاتۆته کوردستانه‌وه، ئێدی له‌کوردستانیشدا له‌بری خۆشگوزه‌رانیی و ئارامی له نیشته‌جێبووندا، ده‌بینین سه‌فه‌رو کۆچێکی به‌لێشاو له ئارادایه، به‌ڵام ئه‌و میراته که‌لتووریی و ئایدۆلۆژییه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌کارێ ئه‌و دنیا کراوه‌یه به‌سه‌ر خۆی و که‌لتووره‌که‌یدا دابخات، به‌ڵام له‌و کێشمه‌کێشه گه‌وره‌یه‌دا مۆدێرنه له‌ڕێی هه‌زاران که‌ناڵه‌وه خۆی ده‌کات به‌و ماڵه داخراوانه‌دا، خۆی ده‌کات به‌و میراته که‌لتوورییه‌دا خۆی ده‌کات به‌و سه‌رزه‌مینه تاراجکراوهی ئه‌و حیکایه‌ته گه‌ورانه‌دا که جیاوازییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان پێ قبوڵناکرێت.
که‌واته لێره‌وه به پرسیارێک ئه‌و ته‌وقه ده‌شکێنین و ده‌چینه سه‌ر پانتایی ئه‌و سترکتۆره گه‌وره‌یه‌ی که ناوی حیزبه ، پرسیاریش له‌وه ده‌که‌ین، ئایا کۆمه‌ڵگەی کوردی له‌م ئاسته ژییاریهی ئێستایدا کۆمه‌ڵگایه‌کی حیزب سالارییه؟ به واتایه‌ک ئایا کۆمه‌ڵگای حیزب سالاریی چییه؟ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا؟ده‌کرێت له باس و مژارێکی داهاتوودا بکارین، وه‌رامێکی تاراده‌یه‌ک وروژاو بخه‌ینه به‌رچاو که پێناسه‌یه‌کی روون و ئاشکرایی بێت، له‌سه‌ر ئاوێته‌بوونی هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای کوردیی به هه‌ژموونی ده‌سه‌لاتی حیزبسالارییدا...