ئایا ئەردۆگان کام پەنجەی دەباتە ناو ئەوروپاوە..؟ بەشی یەکەم

د.توانا 

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەمڕۆی گۆڤاری ئاوێنە ی ئاڵمانی  SPIEGEL.de

بابەتێک  لەلایەن مارک ڕۆلیگ نوسراوە


"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پرسی ناتۆ سەبارەت بە سوید بە دانوستانە نوێیەکانی پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەوروپا دەبەستێتەوە

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئێستا پەیوەستبوونی سوید لە ناتۆ بە نزیکبوونەوەی زیاتری وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا -

تا ئەندامێتی تەواو و لەنێویاندا.

دانوستانەکانی پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ساڵانێکە وەستاوە. لە هەمان کاتدا ئەنقەرە سوکان بۆ وەرگرتنی سوید لە ناتۆ دادەنێت. ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەردوو دۆسیەکە کۆبکاتەوە: تورکیا پشتیوانی لە پەیوەستبوونی سوید دەکات لە ناتۆ لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا.

ڤیدیۆی پەیوەندیدار: پێش لوتکە: کۆبوونەوەی لوتکە پێویستە سوید بتوانێت پەیوەندی بە ناتۆوە بکات (dpa (ڤیدیۆ))

ئەردۆغان ماوەیەکی کەم پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لەم هەفتەیەدا لە لیتوانیا وتی: سەرەتا ڕێگا بۆ پەیوەستبوونی تورکیا بۆ یەکێتیی ئەورووپا دەکەینەوە، دواتر ڕێگا بۆ سوید دەکەینەوە. لەوێ بڕیارە درەنگانی پاشنیوەڕۆ چاوی بە ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید بکەوێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە خواستی سوید بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆ کە تورکیا تا ئێستا ڕێگری لێکردووە. "

سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ترکیا بەشاهیدی چاودێرانی سیاسی ناوەو دەرەوەی ترکیا ئێستا لەژێرکۆمەڵێ کێشەی سەختدا دەناڵێنێ لەوانە :

1- لەدوا هەڵبژاردنەکانی ترکیا ئەردۆگان زۆربەسەختی وبە ئۆپەراسیونێکی سیزاری پڕئازار توانی ئەم خولەی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنێتەوە.

2- کێرڤی هەڵئاوسان وگرانی ونرخی دۆلار شێتانە هەڵدەکشێ، لەئاکامی سیاسەتی تاکڕەوانەی سەرۆک ئەردۆگان .

3- کەشف بوونی دەستەکەی ئەردۆگان لە بێ پرنسیبی سیاسی وگەمە دووفاقیەکانی تەک ڕوسیا لەلایەک و ئامریکاو ناتۆو ئۆکرانیا لەلایەک !

4- ئێستا کێشەی گەورەی ئەردۆگان تەک (ئیخوانەکان ) بەسەختی سەری هەڵداوە پاش  ڕاگرتنی هەموو چالاکیە ڕاگەیاندنەکانیانی ئیخوانەکان  لەترکیاودەرکردنی سەرانی ئیخوانە میسری یەکان لەتورکیا لەپێناو ڕازیکردنی دڵێ سەرۆک میسی لە میسر،ئەومیسیەی یەکەم سەرۆکی ئیخوانەکانی لەسێدارەدا !

5- ئەردۆگان لەدوا هەڵبژاردنا پەنای بردە بەرهەمان سیاسەتی چەند ڕوویی بەرامبەر گەلەکەی خۆی و توانی زۆر فێڵبازانە کارتی یەک پەنجەی شایەتمان بۆ تورکە موسڵمانەکانی تورکیا هەڵبڕێ... وهەمان کات کارتی دووپەنجەی بۆ گەنجی سەرو 18ساڵی نەتەوە پەرست وتورکە گورگە ڕەگەزپەرستە تورکەکانی  ئەوروپا بەتایبەتی ناو ئاڵمانیا   کەژمارەیان  3ملیۆن زۆرترە ، ئاوروپا بەرزبکاتەوە! 

 ئێستا ئەردۆگان بەنیازە بەچەند پەنجەو چەند ڕووی جیاوازەوە  لەڕێگەی تورکەکانی ئەوروپاوە چالاکیە سیاسییەکانی بێنێتە ئەوروپا ببێتە خەلیفەوپێشنوێژی  موسڵمانان لە ئەوروپا ..؟

6- ئێران ڕێگری دەکات لە تێپەڕبوونی ڕێگای ووزە بە(تەنگەی میگری )لە هەرێمی لاچین لەناگۆرنۆ قەرەباخ بە ئەرمینیادا،  بۆیە تەپ وتۆزی  جەولەیەکی  شەڕی نوێ ی ئازربایجان وئەرمینیا بەڕێوەیە کەتورکیا دەمێکە خۆی کردووە بەسورەی بەرلەشکر و بانگەوازی ئیمامەتی و سەرۆکایەتیکردنی  میللەتانی تورک وئازەری وتەتەری قەوقازی  ترکمان زمانەکان دەکات !

7- ماوەیەکە ئامریکا وڕوسیا لەگفتوگۆی نهێنی دان تا لەسەر ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیاوئۆکرانیا ڕێکبکەون لەبەرامبەرکۆمەڵێک دەستکەوتی سیاسی لەوانە کشانەوەی یەکجاری یان مانەوە وەک خاون ماڵ لەعێراق وسوریا...یەکێک لەوگرفتانەی دەبێ چارەسەر ببێت بوونی  سوپای داگیرکەری ترکیایە لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکانی عەفرین وئەدلب وحەلەب .بۆیە دەرکردن وکشانەوەی تورکیا دوای چەند ساڵ  لەماڵ وێرانی وشەڕی خوێناوی نزیک 3000 کوژراو برینداروبیسەروشوێن وداڕمانی نرخی لیرەی تورکی سەرۆکی تورکی هێندەی کە بێتوانایی وفەشەلی بڕیاڕە تاکڕەوەکانی و دەستەکەی کەشف..بۆیە  دەبێ دەبێ زۆر بەپەلە بەدوای ڕەنگێکی سپی بگەڕێ تاکەمێ رەشییەکەی دەموچاوی پێباشێرێتەوە!

لەم کاتەدا دەهۆڵ وزوڕنای درۆی چوونە ناو ئەروپا باشترینە !

 

ماویەتی ..