ئومێد حەمەعەلی
"نه‌فره‌ت له داگیركه‌رانی كوردستان و نه‌فره‌تێكی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌وانه‌ی به هه‌ر بیانویه‌كه‌وه‌بێت، له‌ناخیشه‌وه، هاوپشت و هابیریانن".
*
هیچ ڕژێمێكی چه‌وسێنه‌ر بوونی نییه، كه باوه‌ڕی به ئاشتی هه‌بێت به واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی. هه‌ر له بنچینه‌وه ئه‌و ڕژێمانه، ئه‌و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وته فاشیستییانه بۆ ئه‌وه له‌ئارادان و ئیشده‌كه‌ن جیاوازی نه‌مێنێت، جیاوازبوون له‌ناوبچێت، ئه‌وان هه‌ر له ریشه‌وه جیاوازی وه‌ك كه‌لێن و درز و كێشه‌ی ترسناك ئه‌بینن، نه‌ك سروشتی جوانی ژیان و بوونی مرۆڤایه‌تی. ئاشتی له ئه‌قڵی ئایدۆلۆژی دا ته‌نیا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی خۆیه‌تی و بنبڕكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌یه وه‌ك ناسنامه و بیركردنه‌وه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی جیاواز هه‌ن و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه به دانپێدانراوییه‌وه، به شكۆمه‌ندی بوونه‌وی و بنه‌ڕه‌تی ڕه‌وای خۆیانه‌وه، له ڕووبه‌ری دونیادا ئاماده‌بن.
ئاشتی تورك ئاشه و ئاشتی نییه، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ڕاسته‌قینه جه‌نگێكه ئه‌یه‌وێت ڕووخسارێكی جیاوازتر به خۆی بدات، ڕه‌تكردنه‌وه‌یه و ئه‌یه‌وێت به‌رگی پێكه‌وه‌ژیان له خۆی بئاڵێنێت، خۆسازدانه بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌ناو تونێلی ڕه‌وایه‌تی پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌وه.
*
ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ك ته‌نیا له‌ناو خۆیدا، هه‌نوكه و له یه‌ك كاتدا به چڕی له چه‌ندین لاوه له پیلانگیری سه‌ختدایه دژ به كورد به‌گشتی، كورد وه‌ك كورد، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك هه‌میشه دژ به كوردی ڕه‌سه‌ن، ئه‌وانه‌ی دڵیان و ده‌روونیان و ئه‌قڵیان داگیرنه‌كراوه، نه ئایدۆلۆژیای دینی بووه به پاساوی جاشایه‌تی گیانی و هزری و ئه‌خلاقی بۆیان، نه به‌كرێگیراوێتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ی سیاسی توانیویه‌تی بییانخاته ناو زه‌لكاو و سه‌ر هێڵی سه‌رنه‌ویكردن بۆ تورك و سیاسه‌ته فاشیستییه‌كانی.
*
تورك ئێستا له نوێترین هه‌وڵیدا ئه‌یه‌وێت سوپای سوریا ڕێكبخاته‌وه، به‌كرێگیراوه فه‌رمییه‌كانی خۆی تێكه‌ڵی گروپه تیرۆریسته هاوپشته‌كانی له دیمه‌شق بكات، ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر به‌م زووانه ڕووبدات واتای ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده-كورد و ڕژێمی دیمه‌شقی گروپه توندئاژۆكانی قاعیده و داعشه. له ماوه‌ی ڕابردوودا له زمانی به‌رپرسانی توركه‌وه ئه‌وه‌مان بیست پاڵپشتی دیمه‌شق ده‌بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌سه‌ده. به‌به‌رده‌وامی فشاریان بۆ ئه‌وه كردووه و ئه‌یكه‌ن، شه‌ڕه‌كه ببێته شه‌ڕی ڕژێمی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده، به‌م شێوه‌یه‌ش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیدا بتوانن پاڵپشتی بۆ ئامانجه‌كه‌ی خۆیان، كه له‌ناوبردنی پڕۆژه‌ی سیاسی ڕۆژئاوای كوردستانه، كۆبكه‌نه‌وه و به بیانووی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریاوه، یان هه‌سه‌ده ناچار به ڕاده‌ستبوون و چه‌كدانان بكه‌ن و، دۆخی سوریا بگێڕنه‌وه بۆ خاڵی سفر، سوریای ناوه‌ندی، یان به زه‌بری هێز ئه‌و ئامانجه به‌دیبهێنن. ئه‌مه خه‌ون و سیاسه‌ت و ئاماده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێستای ڕژێمه‌كه‌ی ئاكپارتی-مه‌هه‌په‌یه.
*
له‌و كات و ساته‌ی بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ پرسی كورد له توركیا له ڕۆژه‌ڤدایه، جه‌نگ به‌رپایه و، ئاماده‌سازی له عێراقیشه‌وه بۆ په‌لاماردنی پارتی كرێكاران له‌وپه‌ڕیدایه، هه‌رچی به‌كرێگیراوه كوردییه‌كانی ئه‌و ڕژێمه‌شن هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌وایه‌تی ئایدۆلۆژی به‌ناوی سیاسه‌تی حه‌كیمانه-جاشانه و ئایدۆلۆژی دینییانه له‌چالاكیدان، كه نه یه‌كه‌میان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حیكمه‌تی سیاسییه‌وه هه‌یه و، نه دوومیشیان هیچ گرێدراوێتییه‌كی به جه‌وهه‌ری ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه خواوه‌ندییه‌وه هه‌یه، كه بۆ هه‌موو شوناس و نه‌ته‌وه‌یه‌ك قایله.
*
یه‌كێك له ڕاوێژكاره باڵاكانی سه‌رۆكی توركیا له تازه‌ترین بڵاوكراوه‌ی خۆیدا پرسێكی باسكردووه، ڕاستتر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئاشتییه‌ی نیشانداوه، كه ئێستا له گۆڕپانه‌كه‌دایه، ئاشتی وه‌ك ئامڕازێكی تری جێبه‌جێكردنی خه‌ونه فاشیستییه به‌دینه‌هاتووه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، كه له سه‌د ساڵی ڕابردوودا بۆ توانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی كورد هه‌وڵی ئێجگار ترسناكی بۆ به خه‌رجداوه. ئه‌و ده‌ڵێت چیتر ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ پرسی كورد له كێشه‌وه بووه‌ته بابه‌ت. كۆی تێكۆشانی چه‌كداری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كورد له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ته‌كاندا ته‌نیا له توركیادا نا، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ئیمپریالیستی ئه‌بینێت و گوایه ئیمپریالیسته‌كان كوردیان به‌كارهێناوه بۆ دابه‌شكردن و پارچه‌پارچه‌كردنی توركیا. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و قسانه بده‌ین زۆر به ڕوونی له واتای ئاشتییه‌كه‌یان تێده‌گه‌ین، ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی كورد بیر له مافی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌م ڕاوێژكاره مه‌حمه‌ت ئوچوم وه‌ك له ڕووداو بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆر به ڕاشكاوی گوتویه‌تی كورد نابێت داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی بكات و ده‌بێت مافی خۆی ته‌نیا له ئازادی و زمانی كوردیدا ببینێته‌وه، ئه‌مه به‌و پێناسه‌یه‌ی ئه‌وانه بۆ ئازادییان هه‌یه، وه‌ك توركێك ئازادبێت، ئازادی بۆ پرسی مافی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رنه‌كێشێت. مه‌رجی له‌پێشنه چه‌كدانان و پاشان به‌و ئازادییه‌ی وه‌ك توركێك ده‌تبێ و به زمانه‌كه‌ی خۆت قسه‌بكه‌یت، ئه‌بێت به‌ته‌واوی پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌یت وه‌ك ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا ده‌یڵێت. ئاشتی ناچاری سیستمێكی فاشیستی ته‌نیا ترسێكی تری ئه‌و سیستم و ڕژێمه‌یه له شكستی گه‌وره‌تر.
سەر چاوە : سپی میدیا