رەسوڵ بەختیار
نامانەوێ بچینە ناو گوتار و چەمکە فەلسەفییەکان، وەک ئەوانەی شتێکی وای لێ نازانن، کەچی خۆیان کردۆتە دەمڕاستی ئەو گرووپ و لایەنانەی باس لەئازادی دەکەن، کەچی دوای ماوەیەک دەردەکەوێ ئەوانە خزێندراونە ناو تۆڕەکانی ئازادی، یان دوای ماوەیەک لەهەموو خاڵ و پرۆسەی ئازادی پاشگەز دەبێتەوە، بەو پێیەی بەپۆستێک پۆستێکیان پێ بەخشی.
کەس تۆمەتبار نییە سەر بەچ ئایدۆلۆژیا و رێباز و لایەنێکی، گرنگ ئەوەیە تۆی مرۆڤ بتوانی وەک مرۆڤ قسە بکەی، وەک مرۆڤ مامەڵە بکەی، ئێمە دەزانین زۆرێک لەپڕێک بوونەتە کوڕێک، بەڵام مافی کەسانی دیکە موڵکی تۆ نییە تا بەئارەزووی خۆت، قسەی لەسەر بکەیت.
لەسەرتادا باسمان لەوەکرد پێویست ناکات شەن و کەوی فەلسەفە و ئایدلۆژیایەکان بخەیتە روو، ئەوەی هەیە بەپێی بە پێی ئەزموونی رۆژانە دەبیندرێ، نەک فڵان و فیسار وایانگوت.
تۆ دەبینی لەو وڵاتانەی جۆرێک لەژیاری پێوە دیارە، لەمامەڵە و قسەکردنی رۆژانەدا بەدەردەکەوێ، کاتێک قسان لەتەک یەکتردا دەکەن زۆر بەسانایی و بێ گرژی لەتەک یەکتردا بەیەک دەڵێن بەیارمەتیت دەتوانم لەم کورسییەوە بچمە کورسییەکی دیکە، (یەکەم رێگەی گرتووە) ، دووەم کەمێک ماندووە و شوێنەکەی ناخۆشە.
دەسەڵات و تاکیش دەکرێ زۆر بەهێمنی و بێ توندوتیژی هیچ لایەک و بەپێی ئەو یاسا و رێنوێنانەی هەموو لایەک ئاشنان پێی.
ماوەیەکی زۆر لەرۆژنامە و گۆڤارەکان کارم کردووە، زۆرجاڕ و بەردەوام ئەو کێشەی ئازادی رادەربڕین لەنێوان تاک و دەسەڵاتدا بۆتە جێگەی پرسیار، بەڵام هیج کات لەم دوو لایەنە بەهێمنی لەگەڵ یەکتردا ئاخاوتنیان نەکردووە، تاک زوڵملێکراوەکان وا دەزانن بەهێرشکردنە سەر دەسەڵات ئەوا دەتوانێ هەموو ئامانجەکانی بەدەست دێنێ، ئەو نازانێ ئەو وشنانەی ئەو دەریدەبڕێ تەنیا لەکەدارکردنی بەرامبەرەکەیەتی، دیارە دەسەلاتیش لەبەرامبەر ئەو قسانە چەندین دامودەزگا و پارێزەری هەیە، ئەمجارەیان تاکی قوڕبەسەر سەرەڕایی نەسەندنی مافەکانی تۆمەتبارە بەلەکەدارکردن، کاتێک رووزەڕووی دادگا دەبێتەوە سەری سوڕ دەمێنێ و ریاتریش رق ئەستوور دەبێ، دوای کێشمەکێشمێکی کەم و زۆر تاکی خاوەن ماف دەخرێتە زیندانەوە، چونکە دەکرا تاکی زوڵملێکراو یان وستوویەتی ئازادانە رای خۆی دەربڕێ، کەچی ئەو هێرش دەکات.
لێرەوە دەکرێ عەقڵ بکەینە سەنگی مەحەک، شتێک هەیە پێی دەڵێن : دەکرێ بەنەرم و نیانی لەگەڵ یەکتردا بدوێین، ئەگەر دەسەڵات بەنەرم و نیانی بەرامبەر ئازادی رادەربڕین بجوولێتەوە مانای ئەوە نییە لاوازە، بەڵکو لەسۆنگەی هێزەوە قسە دەکات، هاووڵاتییانی خۆشی رادێنێ بەوەی هەڵسوکەوتەکان نەرم و نیان بێ، چونکە کۆمەڵگەی ژیار بەگەڕانەوە بۆ عەقڵ پێشدەکەوێ.
لەکۆتایدا ئازادی رادەربڕین هەموومان جوان دەکا رێگە نادا گرژی و توندوتیژی ببێتە لەمپەر لەبەردەم مامەڵەکردنی ژیارانە.
کۆمەڵگەی کوردستان بەهەموو پێکاتەکانەوە، جۆرێک لەگرژی و توندی لەهموو ئاکار و رووخساریدا زۆر بەروونی بەدەردەکەوێ، ئەگەر کەمێک پێداچوونەوە بکەین، ئەوا جوانترین نموونە لەم ناوچەیە دەخەینە روو، ئەو ناوچەیەی لەئێستادا لەگوگڵ ئێرسیشدا بەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی دەهێندرێ..
سەرچاوە: دەنگەکان