بابەتی هەمیشەیی
قوربانیدان لە پێناو برادەر سەخت نییە...
قوربانیدان لە پێناو برادەر سەخت نییە بەڵام دۆزینەوەی برادەرێک کە شیاوی قوربانیدان بێ سەختە. (سۆکراتس)
بەیار کێڵان و گای لەڕ؟
بەیار: زەوییەکە کە چەند ساڵێک بێ نەکێڵڕابێ. بەیەکێک ئەوترێ کە دەرەقەتی کارێک نەیەت.
دەرمانی تووڕەیی...
دەرمانی تووڕەیی، بێدەنگییە. (سۆکراتس)
داری گەندەڵ بەدار نابێ
واتە: شتی خراپ لابەرە لەپلانەکانتا ،هەرگیزدوای کەسی خراپ مەکەوە ..،چاوەڕوانی نەمامێکی نەخۆش وکرمی تێدابێ مەبە ،چونکە ناڕوێ ونابێ بە بەدار.
رقلێبووننەوەت لە کردەوەکانی رابدووت...
رقلێبووننەوەت لە کردەوەکانی رابدووت بەڵگەیە لەسەر پێشکەوتنی عقڵیەتت. (سۆکراتس)
بەو سەردولکانە گریانم نایە
سەردولکان: چەمەر چۆپییە. واتە: قسەکەت کار لە من ناکات.
سەید عەبدولسەمەدی برای سەید عەبدولعەزیزی...
سەید عەبدولسەمەدی برای سەید عەبدولعەزیزی شێخولئیسلامی سنە هەبوو، پیاوێکی ریش سپی کەڵەگەت و نەخوێندەوار و قسەخۆش بوو، لەبەر شێخول
پیاوی ڕاستگۆ ...
پیاوی ڕاستگۆ هەمیشە وەک منداڵ وایە. (سۆکراتس)
تێرم خواردووە لە کاکڵان نۆرەی توێکڵانە
یەکێک ئەیڵێ کە سوودی لە هاوڕێیەتی یەکێک نەدیبێ، وە ئێستا یەکێکی هیچ و پوچتر بیەوێ ببێ بە هاوڕێی.
چەند کەمتر قسە بکەیت...
چەند کەمتر قسە بکەیت خەڵک زیاتر گوێت بۆ دەگرێ. (سۆکراتس)
پووڵ ئەکا بە پڕۆ
بە یەکێک ئەوترێ کە نرخی پارە نەزانێ.
ەسەرخۆ بڕۆ نێو برادەریەتیێکی نوێ...
لەسەرخۆ بڕۆ نێو برادەریەتیێکی نوێ بەڵام کاتێ لەنێو برادەریەتیدا بووی بە جێگیریی و هێزەوە بەردەوام بە. (سۆکراتس)