بەچکە مەلەوان لە ئاوا ئەخنکێ

بە یەکێک ئەوترێ کە هەر بە باو و باپیەیەوە بنازێ.

بابەتی هەمیشەیی

هەندێ نەریت هەن بیانشکێنی ...

هەندێ نەریت هەن بیانشکێنی  زۆر شەریفترە لەوەی ڕێزیان لێبگری. (شەکسپیر)

مروچە خۆی چەس تا گازی چەبێ

بە دوژمنێکی بێ نرخ ئەوترێ کە هەڕەشەت لێ بکا.

کابرایەکی کورد ڕۆژێک لەو شارەزوورەوە...

کابرایەکی کورد ڕۆژێک لەو شارەزوورەوە تای لێ هاتبوو. ڕۆژەکە زۆر گەرم بوو، هەرچەند داوای ئاوی دەکرد ئاوی ساردی دەست نەدەکەوت ئاوی

جەستەم باخە ...

جەستەم باخە  و ئیرادەم باخەوان. (شەکسپیر)

بەرچاو تێر ئابڕوومەندە

چونکە ئازا و دەست دڵ کراوەیە.

ئەگەر ئاسمان ئازادیی دابارێنێ...

ئەگەر ئاسمان ئازادیی دابارێنێ هەندێ کۆیلە دەبینیت چەتر هەڵدەکەن. (ئەفلاتون)

خۆڵی لە دۆشاوی خۆی کرد

واتە: بە دەستی خۆی مالی خۆی وێران کرد.

ئەگەر بە خورتیی راهێنان بە جەستە بکرێ

ئەگەر بە خورتیی راهێنان بە جەستە بکرێ جەستە ئازار ناچێژێ بەڵام مەعریفەی بە خورتیی لە عەقڵدا نامێنێ. (ئەفلاتون)

بێکەسی هەر بۆ خوا باشە

مەردومی بێکەس ئەیڵێ، کە خوا نەبێ کەسی تر شک نەبا.

کابرایەکی کەچەڵ - کە ڕیش هەتا پشت مل...

کابرایەکی کەچەڵ - کە ڕیش هەتا پشت مل و لاچانگی هاتبوو - تووشی منداڵێکی دراوسێیان بوو، پێی وت: بە خوا ڕۆڵە دایکت وەختی خۆی جوان بوو،

جوان گوێ لە نەیارەکانت برە

جوان گوێ لە نەیارەکانت برە لە قسەکانیاندا زۆر حەقیقەت هەن کە خۆشەویستەکانت لێیان حەشارداوی. (ئەفلاتون)

بووک نیەتی شێوی شەوێ، ئەموستیلەی لێمان ئەوێ

بە یەکێکی هیچ و پووچ ئەوترێ کە پەڵپێک بگرێ.