یەڵماز گونەی |
|
---|---|
لەدایکبوون | ١ی مایس ١٩٣٧ |
مەرگ | ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤ (٤٧ ساڵ ژیاوە)
پاریس |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی پێر لاشێز |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | پاشای ناشیرین (بە تورکی Cirkin Kiral) |
پەروەردە | یاسا و ئابوری |
پیشە | سینەماکار، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٥٨ تا مردنی |
یەڵماز گونەی (بە کوردیی باکووری: Yılmaz Güney؛ لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٣٧ – مردن ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤) دەرھێنەر، نووسەر، ڕۆماننووس، ئەکتەرێکی زازا و کورد بوو.یەڵماز گۆنای بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی جیھانی لەو بوارەدا بەدەستھێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیستیڤاڵی (کان) بوو لە ١٩٨٢فیلمەکانی ئەو بە زمانی تورکی بوون، بەخێرایی ناوێکی دیاری لە ناو سینەمای تورکیدا پەیدا کرد، ناوەڕۆکی کارەکانی ئەو پەیوەستبوون بە چینی کرێکاران لە تورکیا.
یەڵماز بەهۆی کارەکانییەوە تووشی کێشە بوویەوە لەبەرامبەر حکوومەتی تورکیا، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە فیلمەکانیدا کارەکتەری کوردی چاند و زمانی کوردی هەبوون. لە ساڵی ١٩٧٤، ئەو دادگایی کرا لەسەر کەیسی کوشتنی دادوەر سەفا موتلوو بەڵام خۆی ئەوەی ڕەتکردەوە و وڵاتی جێهێشت، بەهۆی جێهێشتنیشەوە ئەو شناسنامەی تورکیای لێسەندرایەوە. ساڵێک پێش مردنی، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ جگەر خوێن، هەژار و کۆمەڵێک ئەدیبی دیکە ئینستیتیوتی کوردیی پاریسیان دامەزراند.
سەرەتای ژیان
یەڵماز لە گوندی یەنیجە، لە پارێزگای ئادانا لە دایک بوو،ھەر لە ئەوێش گەورە بوو. باوکی خەڵکی شاری سوێرەک بوو، بەڵام دوای کوژرانی دوو برای ئەوا ڕووی لە گوندی یەنیجە کرد بوو دایکی ئەو زازا بوو، خەڵکی مووش بوو دوای هاوسەرگیرییەکەیان، دایک و باوکی یەڵماز وەک کرێکاری کارگەی لۆکە چوونەتە ئەدەنە. لە دەرەنجامی ئەوەدا، یەڵماز لە ماڵباتێکی چینی کرێکار ژیا، ئەو لە تەمەنی لاویدا کۆمەڵێک کاری کردووە لەوانە گەیەنێەری فیلم، لێخوڕی ئەسپ و عارەبانە هەروەها کورتەچیڕۆکنووسیی بۆ چەند گۆڤارێکی لۆکاڵیی کرد یەکەم وتاری ئەو لە ئابی ١٩٥٥ بڵاوکرایەوە، دوای حەفتەیەک یەکەم شیعریشی بڵاوکرایەوە، ئەمەش لەوکاتە بوو کە ئەو خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوو.[١٠] وتارەکانی تووشی دەرەدەسەریی و کێشەی کردن، بەتایبەت لە کورتە چیڕۆکەکانی کە دەربارەی کەسێک دەینووسی کە ئامانجی بەدیهێنانی جیهانێکی باشتری هەبوو، کە ئەمەش وەک پڕووپاگەندە بۆ بیری کۆمۆنیستی لێکدرایەوە و ڕاپێچی دادگای کرد.ئەم ئەزموونانە زەمینەسازی بۆ کارەکانی داهاتووی ئەویان کرد، ئەو کارانە بەگشتی تیشکی خستە سەر وێناکردنێکی واقیعیانەی چینە ژێردەستە و پەراوێزخراوەکانی خەڵکی تورکیا.
لە ساڵی ١٩٥٧، گونەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەشی یاسای لە زانکۆی ئەستەمبول خوێندی، بەڵام دواتر هاتە ناو بواری سینەماوە، ئەمەش بەهۆی ئەو پاشخانەی کە لە ئەدەنەوە هەیبوو. ئەوکاتەی لە ئەستەمبول بوو، گونەی چاوی کەوت بە یەشار کەمال، ناوبراو ڕۆڵی هەبوو لە ناساندنی گونەی بە کۆمەڵێک لە سینەماکاران.
دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوکرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵییەوە دەستی کرد بە کاری سینەما. بەھۆی کەسایەتی و ھەڵس و کەوتییەوە بە «پاشای ناشیرین» ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی «کۆمۆنیستانە». لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیکرد بە بەرھەمھێنانی فیلم.[٤]
پاش ئەوەی لە زیندان ڕایکرد ڕووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.