یه‌كه‌م فیستیڤاڵی ئاشتی ‌و پێكه‌وه‌ژیان

ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌مه‌ دروشمی‌ یه‌كه‌م فیستیڤاڵی خولی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (هابه‌) بوو، كه‌ رێكخراوی خه‌ون له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ رێكیخستبوو.
ده‌ستپێكی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی كتێب‌و كاری ده‌ستی بوو، دواتر ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (هابه‌) خرایەڕوو.
پاشان سیمینارێك ده‌رباره‌ی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ‌ پێشكه‌شكرا. له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانییه‌ك  له‌لایه‌ن تیپی مناڵانی باخچه‌ی ساوایانی هه‌ڵاڵه‌  ئاماده‌كرابوو، دواتر گرووپی شانۆی هه‌وار شانۆی (تۆو)یان، پێشكه‌شكرد.
رۆژی دووه‌میش چەند چالاکییەکیتر پێشکەشکرا.

 

سەرچاوە: knwe- هێمن ئه‌حمه‌د