كوردستانی نوێ مۆمی 32 هه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی داده‌گیرسێنێت كه زیاتر له سێ ده‌یه‌ی بێ‌وچان له كاری رۆژنامه‌وانی به سه‌نگینی و هاوسه‌نگی و راستگۆی له پیشینه‌ی كاره‌كانی بوه‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینه.
سبه‌ینێ كوردستانی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ژماره 8 هه‌زار و 836 مۆمی 32 ساڵه‌ی داده‌گیرسێنێت وله داگیرساندنی یه‌كه‌م مۆمی ته‌مه‌نیشیه‌وه كه ژماره سفر بوو له رۆژی 12-1-1992 هه‌میشه ده‌ستپیكی رۆژنامه‌كه به وته‌یه‌كی گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه.
كوردستانی نوێ له‌ساڵی 1992 دوای بروسكه‌یه‌كی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بڕیاری جێبه‌جێكردنی دراو رۆژی 12/1/1992 ژماره سفری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ خرایه ژێرچاپ و بڵاوكرایه‌وه كه لێی نووسرابوو (كوردستانی نوێ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ریده‌كات) و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیشه كه داوای مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كـــرد، مۆڵه‌تی ژماره یه‌كی پێدرا.
یه‌كه‌م سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه ئه‌رسه‌لان بایز بووه‌و دوای ئه‌ویش (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و فریاد ره‌واندزی و مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت و كاوه محه‌مه‌د و ستران عه‌بدوڵڵا) له‌ماوه‌ی جیاجیادا بونه‌ته سه‌رنوسه‌رو له ساڵی 2020 ه‌وه محه‌مه‌د كه‌ریم بوه‌ته سه‌رنوسه‌رو تائێستاش به‌رده‌وامه.
حه‌مه كه‌ریم سه‌رنوسه‌ری كوردستانی نوێ بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كێك له داهێنانه‌كانی یه‌كێتی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا پێده‌نێته 32 ساڵه‌ی تهمهنییهوهو یه‌كه‌م رۆژنامهبووه به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ده‌ربچێت و هه‌تاكو ئێستا به‌رده‌وامه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كوردستانی نوێی له‌سه‌ر دامه‌زراوه هه‌تاكو ئێستا ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت و سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌شه كه كوردستانی نوێ ماوه‌ی 32 ساڵه به‌جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و پێشێلنه‌كردنی به‌رده‌وامه".
"كوردستانی نوێ رۆژنامه‌یه‌كی سیاسییه كه‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ریده‌كات بایه‌خ به‌سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌دات، به‌ڵام زمانحاڵی یه‌كێتی نییه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كێشه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كوردستانی نوێ لاپه‌ره‌ی ئازادی هه‌بوه‌و ئێستا سه‌كۆی ئازادی هه‌یه كه‌ده‌توانین هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه بڵاو بكه‌ینه‌وه كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یه‌كێتیشدا نه‌گونجێت"، حه‌مه كه‌ریم وایوت.
سه‌رنوسه‌ری كوردستانی نوێ ئه‌وه‌شی وت: "وه‌ك مژده‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نین كه كوردستانی نوێ له‌دوای ئه‌م یاده‌وه بێبه‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت تا بگاته هه‌موو خوێنه‌رێك".
له ژماره سفری رۆژنامهكهداو له‌و ده‌مه‌دا كه پوخته‌یه‌كی 8 لاپه‌ڕه‌ییه سه‌روتاری كوردستانی نوێ ده‌ڵێت: "كوردستانی نوێ ئه‌مڕۆ وه‌ك درێژه‌پیدانی (كوردوستان) ی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی و به‌ڕاستی له بارودۆخێكی نیشتمانی و تازه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خۆی له‌نێو گه‌لێكی راپه‌ڕیوی ئازادی كوردستانێكی نوێ‌دا هه‌ڵده‌نێت".
هاوكات سه‌ردێڕی لاپه‌ڕه یه‌كی ژماره سفر وته‌یه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لاله و ده‌ڵێت: "نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌موو رۆژێك به‌هێزتره"، به‌هه‌مان شێوه به‌چه‌ندین بابه‌تی سیاسی و هونه‌ری و كاریكاتێر و هه‌مه‌ره‌نگ وجیهانی رۆژنامه‌كه رازینراوهتهوه.
كوردستانی نوێ ده‌رهاوێشته‌ی رێكه‌وتێكی سروشتی بێ هۆكار و بنه‌ما نه‌بوو، له نامیلكه‌و گۆڤاره‌كانی شاخه‌وه له‌ده‌م ئامێره سه‌ره‌تاییه‌كانی چاپ و رۆنیۆوه، له ستافه رووناكبیره‌كانی راگه‌یاندنی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)ه‌وه خه‌مڵی و بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م پیتی كوردی له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بێگه‌رد، به‌رچاو روون، گه‌شبین چاپكرا.
وه‌ك یه‌كه‌م زه‌نگی ده‌نگی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ، سه‌وڵی قه‌ڵه‌م له ده‌ریای ئازادی‌دا و له ژێر ناوی (كوردستانی نوێ) دا وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه، بۆ یه‌كه‌مجار شه‌ره‌فی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له ئێخه‌ی خۆیدا.
سەرچاوە: pukmedia