له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ی سلێمانی، ئاهه‌نگێك بۆ یادی 32 ساڵه‌ی كۆچی دوایی شاعیر و گۆرانیبێژ حه‌مه‌ساڵح دیلان به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهه‌نگه‌كه، له‌لایه‌ن گروپی هونه‌ری كوردستان به‌هاوكاری ده‌زگای كه‌ریمی عه‌له‌كه رێكخرابوو، كه تێیدا وێڕای وتنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی شیعریی و گۆرانی له یاده‌كه‌دا، رێزلێنان پێشكه‌ش به چه‌ند كه‌سایه‌تی و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك كرا، كه جێده‌ستیان دیار بووه له به‌رزرگرتنی یاد و یاده‌وه‌ری دیلان-ی نه‌مردا
حه‌مه ساڵح دیلان ، له ساڵی 1927 له شاری سلێمانی له دایكبووه‌و له ساڵی 1990 كۆچی دوایی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین مه‌قام و شیعری نه‌ته‌وه‌یی و سۆزدارییه.
سەرچاوە: knwe