ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کۆچکردوو ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری هەولێر ساڵیادی کۆچی دوایکردنی هونەرمەند ئەردەڵان بەکر، بەرز ڕاگیرا.
لە ساڵیادەدا، هاورێیان و هونەرمەندانی شاری هەولێر تیشکیان خستە سەر بەرهەمەکانی هونەرمەندە کۆچکردوەکە و بە بەرهەمی زیندوو لە گوێی خەڵکیدا دایاننا.
سۆزان بەکر، خوشکی هونەرمەند ئەردەڵان بەکرد وتی: ئەردەڵان بەکرهەمیشە نیشتیمان پەروەری و خۆشەویستی کوردستان لاگرنگ بوو ناوی کوردستان لەسەر زاری بوو.
خوشکی ئەو هونەرمەندە باسی لەوەشکرد: ئەردەڵان بەکر موڵکی هەموو گەلی کورد بوو، لە گۆرانیەکانیدا وشە و ئاوازی ڕەسەنی کوردی رەنگی داوەتەوە.
ھونەرمەند ئەردەڵان بەکر لە پایزی ساڵی 1967 لە شاری هەولێر لە دایکبوە، لەتەمەن 18ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگە، لە کۆڕەوی 1991 کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید، ماوەی 15 ساڵ لە غوربەت ژیا، لەرۆژی 10.10.2009 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید، بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوە: rojnews