دوای نیوەڕۆی 4-8-2022، لەهۆڵی خاك بەئامادەبوونی رۆشنبیران و نووسەران و شاعیران رێكخراوی شنەبای خاك یادی 10 ساڵەی شاعیری غەدرلێكراو (عیرفان ئەحمەد) بەرز راگیرا.
هاوكات هەر لە یادەكەدا هەرسێ هونەرمەند حەمەڕەئوف كەركوكی و حەمیدبانەیی و دیاری قەرەداغی بەشداربوون و دواتر دیوانی چاپی سێیەمی بەناونیشانی (مەراقێك) پێشكەش بەئامادەبووان كرا.
سەرچاوە: pukmedia