زانا تۆفیق بەگ
ماوەی زیاتر لە دووساڵە بەغداد شێوازی کێشەکانی لەگەڵ هەرێمدا گۆڕیەوە ، لە ئێستادا پڕۆژەیەکی هەرێمایەتی هەیە . وە بەشێک لە ووڵاتانی زلهێزبەشدارن لەو پڕۆژەیەدا ، ناوەڕۆکی پلانەکە بریتیە لە بچووککردنەوەی هەرێمو گەڕانەوەی بۆلای بەغداد لەڕێگای گەمارۆدانی هەرێم بەیاسا و پەکخستنی ئابووری کوردستان .
شێوازی ململانیەکانی هەرێم وبەغداد ، ئامانج لە کێشەکە پەکخستنی توانا ئابووریو داراییەکانی کوردستانە . لەڕێگەی سڕکردنی کەرتەکانی وەبەرهێنانی سامانی نەوتی ونانەوتیە. وە دروستکردنی کێشە بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی نەوتی خاو دەرهێنانیان لە ژێرزەویدا.
لە بنەڕەتەدا کێشەی سەرەکی لە گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان تەنها بریتی نیە ، لە بەکارهێنانی یاساو مادە دەستوریەکان لە ڕێگای دادگای فیدڕاڵیەوە یان بلۆک کردنی مافە داراییەکانی پشکی هەرێم لە یاسای بوجەدا . بەڵکو دروستکردنی پرۆژەیەکی ژێربەژێری نێوان ووڵاتی ئێران و تورکیا بەشێکی تری ئەجندای ووڵاتانی زلهێزن وەکو ئەمریکا و بریتانیا لەناوچەکەدا.
لەدوای هەڵگرتنی بەشێکی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا وە جورێک لە دابەشکاری سیاسی و ستراتیژی سەربازی لە عێراق و سوریا و ناوچەکە. لەلایەکی ترەوە پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیاو، داڕشتنەوەی بەشێک لە پەیوەندیەکانی تورکیایە لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا دا، پێدەچێت ئەمە بەشێکی گەورەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بێت لەناوچەکەدا وە هەرێمی کوردستان قوربانی پلانە کەبێت لەنێوان ئیران و ئەمریکا.
نینۆککردنی هەرێم دروستکردنی فشاری یاسای و ئابووری لەلایەن عێراقەوە سەرچاوەی جێبەجێکردنی پلانەکەیە ، هاوکات مەتبەخی دروستکردنی پڕۆژەکە لە تارانە ، وە میکانزمی جێبەجێ کردنەکەی لە بەغدادە .
سودمەندی یەکەمی پرۆژەکە ئێرانە ؟
چەککردنو دوورخستنەوە دژبەرەکانی ئێرانە لە کوردستان وە گەمارۆدانی حاشێکانی سەربە ئیسرائیل وتورکیا لە هەرێم وعێراق. وە زامنکردنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیرانە لە ناوچەکە دوورخستنەوەی کێشە سنوریەکانە لە عێراق وە پاکردنەوەی ڕێگاکانی فراوانکردنی هیلالی شیعی لە کەنداو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە هاوکات سودوەرگرتن لە هێنانی پارەی عێراق بۆ ئێران لەلایەن حاشێکانی ئێرانەوە لەناو حکومەتی عێراق وە پرکردنەوەی کورتهێنانی ئابووری ئێران بەدولاری ئەمریکی لەناو بازاڕەکانی عێراقدا هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی عێراق و ساغکردنەوەی شتومەکی ئێرانی لەناو عێراقدا پڕکردنەوەی ئەو گەمارۆدانەی کەلەسەر ئێرانە لەڕووی ئابووریەوە لەسەر شانی ئابوورو سامانی عێراقیەکان .
کێ ڕێگری لەبەشێکی پرۆژەکەیە بۆ ئێران ؟ ناوچەی قەلەمڕەویی پارتیە . پڕۆژەکە بە قانجازی ئێران بە لاوازکردنی هەرێم کۆتایی دێت .چونکە ناوچەکانی دەسەڵاتی پارتی بە حکومی جیو سیاسی و جیپولۆتیەکی ناوچەی پارتی ، سروشتی یە کە پارتی ڕێگر بێت . چونکە ناوچەکانی پارتی زیاتر ستراتیژیترن بۆ رۆژئاوا و ئەمریکا وە ناوچەیەکە کەوولاتانی ڕکابەری ئێران زیاتر دەتوانن کێلگەی دژایەتیکردنی تێدا فەراهەم بکەن وە ڕێگری بەرژەوەندیەکانیبن.
سەرەتای بیرۆکەی لاوازکردنی هەرێم لەڕووی سیاسی و ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ لەساڵەکانی 2014 ، ئەوکات نوری مالکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانبوو هەوڵی لاوازکردنی هەولێری ئەدات لەڕێگای بڕینی مووچەو ڕێگری لەشایستە داراییەکانی هەرێم ، بەڵام تائەندازەیەک سەرکەوتوو نەبوو لە پلانەکەدا . ئەوەی ئێستا تێبینی دەکرێت ئەوەیە کە هۆکار سەرکەووتنی پرۆژەکەی ئێران لەعێراق وە باڵکردنی هەرێمو پەرتکردنی هێزەکانی ناوخۆیە وە لاوازکردنی پەیوەندیەکانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان کوردە بە دورخستنەوەیان بە مەسافەیەکی هێجگار فراوان لەیەکتری ، دروستکردنی کەلتوری ڕق لێبوونەوەی تاک بەتاکی هەرێم لە سیستەم و هێزە سیاسیەکان وە تێکشاندنی هەرێم لەڕووی پەروەردەو کەلتوورە . وە دروستکردنی خەون و هیوایەکی بێ بنەما کە گوایە هەرێمی کوردستان هەلبوەشێتەوە حکومەتی عێراق دەتوانێ کوردستان لە ڕوانگەی ئابووری و سیاسیەوە بەهێز بکات .
تەنانەت بەشێکی سەر بە گروپەکانی پەکەکە کە نزیکن لە ئێرانەوە خەڵکی باشوری کوردستانن هەمان پڕوپاگەندە جێبەجێ کردنی پلانەکەیە هەمان ئەجندای ئێرانی عێراقی دەکەن لە کوردستاندا وە لە دەرئەنجامدا ئەگەر هەرێمی کوردستان لاوازبکرێت کاریگەری نەرێنی گەورەی دەبێت بۆسەر هەموو پارچەکانی تری کوردستان.
سەرچاوە : ئاوێنە