نووسەر و هونەرمەند گەزیزە عومەر، وەک داوەری فێستیڤاڵی شەهید یەکتا دەچێتە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان و دوایین بەرهەمیشی لەوێ نمایشدەکات.
مۆسیقای سوور ناونیشانی ئەو مۆنۆدرامایەیە کە بە هاوکاری یەکێتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (سی دی ئۆ)، سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەشداری حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەهید یەکتای کرد.
بۆ یەکەمجارە (تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە) میوانداری دەکرێن و بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.
هەروەها مۆسیاقای سوور دواین بەرهەمی تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزەیە لە نوسین و دەرهێنانی گەزیزە عومەرە و تێیدا سەوسەن عومەر، نەوژین محەمەد رۆڵ دەبینن و بۆ یەکەمجار لە قامشلۆ لە فێستیڤاڵی شەهید یەکتا نمایشکرا.
بریارە مۆسیقای سوور بەشداری بکات لە زۆرترین فێستیڤاڵە ناوخۆی و نێوەدەوڵەتییەکاندا.
گەزیزە عومەر ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداد دەرچووە، دوای ئەوە بڕوانامەی ماستەری لە بەشی شانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەدەستهێناوە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی هاوڕێیانی گروپی شانۆیی گەزیزە، خاوەنی چەندین سیناریۆ و نمایشی شانۆییە.
سەرچاوە : سپی میدیا