له دووتوێی (50) لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگدا ژماره (1)ی گۆڤاری نه‌هری بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا چه‌ندین بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی و منداڵان و هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌رچاو ده‌كه‌ون، وه‌ك: شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، منداڵ و ترس له قوتابخانه، فێرگه بۆچی گرنگه، رۆڵی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان، گرنگی سروشت بۆ منداڵان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌و چیرۆكی منداڵان، وه‌ك: ئارا‌و بووكه‌ڵه‌كانی، سوور باشترینه، چنوری لاساییكه‌ره‌وه، ددان و نه‌خواردنی شیرینی، گه‌شتی پاراستنی ژینگه، پشیله چكۆل. گۆڤاری نه‌هری گۆڤارێكی په‌روه‌رده‌یی و منداڵانه‌ی وه‌رزییه قوتابخانه‌ی نه‌هریی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی ده‌ریده‌كات.
سەرچاوە: knwe