گۆشەی مردوو لای ڕۆژنامەنوسان

 

 

 

بەرزان حەمەسوور

 

گرنگە ئەو ئارگیومێنتە نایابانەی سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران و نووسەران هەن لە بزووتنەوەکانی چاکسازی کۆمەڵایەتیدا بەدرێژایی سەدەکان بەرز بنرخێنین. ئەوان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پێشکەشکردنی وەڵامێکی وردتر و شەفافتر لەگەڵ دیدگای واقیعی بۆ زۆرێک لە بارودۆخە مۆلەق وگرینگەکانی ژیان لە کۆمەڵگادا.

لە کاتێکدا ڕۆشنبیران و نووسەران وەک بریکاری گۆڕانکاری ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن، بزووتنەوەکانی چاکسازی کۆمەڵایەتی سوودمەند دەبن لە بەشداریکردنی گروپە بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەکان. چالاکوانان، پەروەردەکاران، پارێزەران، سیاسەتمەداران و هاووڵاتیانی ئاسایی ،ڕۆژنامەنووسە ئازاکانیش دەتوانن بەشدارییەکی گرنگ بکەن لە هۆشیارکردنەوە و داکۆکیکردن لە گۆڕانکاری و جێبەجێکردنی چاکسازییەکان.

بە درێژایی مێژوو چەندین نموونەی ئەوڕۆژنامەنووسە ڕۆشنبیر و نووسەرانە بەدواداچوونەزانستیەکانیان  لە چاکسازی کۆمەڵایەتیدا سەرکەوتن وهەنگاوی گەورەیان بەدەستهێناوە. ڕۆمانی جەنگەڵەکەی ئاپتۆن سینکلێر بارودۆخی ترسناکی لە پیشەسازی پرۆسێسی گۆشتدا ئاشکرا کرد و بووە هۆی چاکسازی گرنگ. بە هەمان شێوە کتێبی بەهاری بێدەنگ، کە بزووتنەوەی ژینگەپارێزی مۆدێرن، لە نووسینی ڕەچەڵ کارسۆن، خەڵکی گشتی لە مەترسییەکانی قڕکەری مەگەزەکان  هۆشداری دا،کەلەدواییدا بووە خاڵی بنەمای ژینگە پارێزی لە کۆنگرەی کۆبنهاگن . کریس کۆتشیرا کە لە کۆڕەوە ملیۆنیەکەی کورد لەدژی سەدام لە 1991 توانی دەنگ وڕەنگی ئازارەکانی نەتەوەی کورد بگەێنێتە گشت جیهان..

بەڵام گرنگە دان بەوەدا بنێین کە ڕۆشنبیران و نووسەران وەک هەر گروپێکی تر دەتوانن لە ژێر کاریگەری لایەنگری و گۆشە مردووەکانی خۆیاندا بن. لەوانەیە بوونی پەیوەندی بە پارتە سیاسییەکان یان گروپە ئایدیۆلۆژییە تایبەتەکانەوە بۆچوون و ئەولەویەتەکانیان لە قاڵب بدەن.

لە هەمووی گرنگتر، زۆرجار بزووتنەوەکانی چاکسازی کۆمەڵایەتی زۆرترین سەرکەوتن بەدەست دەهێنن کاتێک دەنگ و ئەزموونی ئەو کەسانە لەخۆ بگرن کە زۆرترین کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەرە بەهۆی ئەو پرسانەی کە لەبەردەستدان. یەکخستنی دیدگا جۆراوجۆرەکان وبڵاوکردنەوەی بۆ ڕای گشتی دەتوانێت ببێتە هۆی چارەسەری گشتگیرتر و دادپەروەرانەتر و کاریگەرتر.

بە کورتی لە کاتێکدا بێ گومان بیرمەندان و نووسەران هێزێکی کاریگەرن بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی، چاکسازی کۆمەڵایەتی کاریگەرتر دەبێت کە هەوڵێکی هاوبەشی ڕۆژنامەنووسانی چالاک وبوێری لەگەڵدابێت کە سوود لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دیدگای جۆراوجۆر وەربگرێت.

لە ڕێگەی ئەم ڕێبازە یەکگرتووەوە دەتوانین بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و لێهاتوویی پەیوەندیکردن و هۆشیاری کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیران و نووسەران بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان بەکاربهێنین وە بنەما بۆ چارەسەرە ڕیشەییەکان، لە هەمان کاتدا ئەزموونە ژیاوەکان و هەوڵە بنەڕەتییەکان بەرەو کۆمەڵگەی زیندو فراوانترو کاریگەرتر بکەین.

کاتی ئەوە هاتووە ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانی ئازاتردیواری بێدەنگی بڕوخێنن.
دەبێ باش بزانن ڕۆژنامەنووسانی ئاڵمان شوێنەکانیان لە ڕۆژنامەگەری بوێردا لە نیشتمانی ئێمە چۆڵە... لە کاتێکدا ژنانی نیشتمانەکەم  شەڕ دەکەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانی دەسەڵاتدارە گەورەکان بۆ دوورخستنەوەی دڕندەترین وتوندوتیژترین بوونەوەری سەر زەوی، لەمێژە لە وڵاتی مندا  لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕێک ڕوودەدات تەنها بۆ مانەوە و ژیانێکی ئاسایی.

دەبێ ڕۆژنامەنووسان پێکەوەهاوکاربن تا پاڵنەری ڕاستەقینەی کۆچبەرە نایاساییەکان بزانرێت ،ئایا لە مردنیێکی نایاسایی و حەتمی لەنیشتمانی خۆیان هەڵدێن.. یان گەیشتن بەوخەونە ئەرخەوانیەی کە لە مێشکی خۆیاندا دروستیان کردووە..؟
ڕۆژنامە نووسانی هاوڕێم لەئاڵمان ئەتوانن هەرئەمڕۆ لە خەو هەڵسن و بە ئازادی و بوێرانە هەڵوێستەیەک لەسەر هەموو خاڵە کوێرەکانی ناو گۆشەی مردوو بکەین ،باشترو ووردتر بڕوانین وبنووسین ، تا ئەو کۆچبەرەی لە تاو نایاسایی نیشتمانی خۆی جێدەهێڵێت چیتر لەئەوروپا مۆری کۆچبەری نایاسایی لەناوچەوانی نەدرێ ،ئێمەی ڕۆژنامەنووسانیش سبەینێ  تاوانی مردنی کۆچبەران ویژدانی مردوومان  توڕە نەکات.!