گۆشەگیری..

کانی کوردستانی

 

گۆشەگیری هیچ زیانێکی نیە...!! 
بەڵکو هەموو زیانەکان لە ناچارکردنی خۆتە بۆ تێکەڵبوون بە ژینگەیەک کە لەگەڵتدا نەگونجێت....!!

کاتێک نزیکی ئازارت دەدا، دوور بکەوەرەوە
لە دووری ڕق و کینە نییە...!!
تەنها بۆشاییەکە لە دڵتدا بەجێی دەهێڵیت بۆ ئەوەی زیاتر ئازار نەچێژیت
دوور بکەوەرەوە، گرنگ نییە ڕووناکیەکەت کێیە
ئەو چرایەی کە ڕووناکی بە پەپوولە دەبەخشێت، ئەگەر زۆر لێی نزیک ببیتەوە، دەیسوتێنێت، ئەو دەریایەی کە بە بەخشندەیی ئەوەی لە دەوروبەری ئاودێری دەکات، ئەگەر زۆر قووڵی بچیتە ناویەوە، دەتخنکێنێت.
دووری هەمیشە دۆراندن  نییە
بەڵکو هیستنەوەی مەودایەکی سەلامەتە کە بەهۆیەوە دەتوانیت خۆت ڕاست بکەیتەوە و بتگەڕێنیتەوە بۆ بینینی باشتر و کێشانی هێڵی ڕوون ودیارتر
بۆ خۆشەویستی، بۆ خزم، بۆ هاوڕێیەتی... بۆ هەموو پەیوەندییەکان...
هیستنەوەوپاراستنی مەودای سەلامەت هاوسەنگی دڵت و ئارامی بۆ ڕۆحت دەگەڕێنێتەوە...