گوێدرێژێک لە کەوڵی شێردا

 


گوێدرێژێک کەوڵی شێری لەبەرکرد و دەستی کرد بە ترساندنی ئاژەڵە کێوییەکان.

هەموو لێیدەترسان و ڕایاندەکرد. بەڵام کە گەیشتە رێوی، ویستی وەکو ئاژەڵەکانی دیکە ئەویش بترسێنێت،

ڕێوییەکە پێی کوت: ”بڕوام پێ بکە، ئەگەر گوێم لە زەڕینت نەبوایە، منیش لێت دەترسام!! ”
نووسەر: چیرۆکنووسی یۆنانی، ئیسۆپ

لەماڵپەری لاجان وەرگیراوە