گروپە موزیکەکانی سەرشەقام لە ئیستانبوڵ بە هۆی ڕێگریکردن لە وتنی گۆرانی کوردی ناڕەزایی دەردەبڕن

دوای ئەوەی پۆلیس گیتاری یەکێک لەو کەسانەی لە سەر شەقامەکانی ئیستانبوڵ گروپی موزیکیان پێکهێناوە دەشکێنێت، ژمارەیەک لە هونەرمەند و گۆرانی بێژەکانی سەرشەقام ناڕەزایەتیان دەربڕی.  
ئەو مۆسیقاژەنانە لە دژی ڕێگریکردنی پۆلیس لە شەقامی ئیستقلالی شاری ئیستانبوڵ ڕایانگەیاند “فشارمان لەسەرە، چونکە بە زمانی کوردیی گۆرانیمان وتووە”.

دوای ئەوەی یەکێک لە موزیکژەنەکانی گروپەکان لە ناوچەی تەقسیم گیتارەکەیان شکاند بە  بیانوی ئەوەی پۆلیسەکان پێیان وتووە قەیرانی ئابوری هەیە و ئەم ماوەیە موزیک مەژەنە ناڕەزایەتیان دەربڕی و گیتارە شکاوەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بەو دۆخەی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەبەردەم بینای شارەوانیی گەورەی ئیستەنبوڵ دژ بەو موزیکژەنە ئەنجامدراوە.

موزیکژەنەکان بەڵگەنامەی مۆڵەتیان هەیە و دەڵێن ساڵێک لەمەوبەر مۆڵەتیان پێدراوە، سەرەڕای ئەوەش لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریان لێ دەکرێت.

دەڤران رۆنی بەناوی گروپەکەوە بەیاننامەیەکدا وتی، ئێمە دە ساڵە لێرە مۆسیقا دروست دەکەین. مۆسیقاکەمان هەمیشە ڕێگری  لێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر مۆڵەتمان پێدرا، وێستگەکان دانران، بەڵام وێستگە دامەزراوەکان دوای دوو مانگ لابران. لە ئێستادا دروستکردنی مۆسیقا بە زمانی کوردی قەدەغەیە. پۆلیس فشار دەخاتە سەر ئێمە.

ئەوەشی ڕوونکردەوە ئەوان دوو ڕۆژ لەمەوبەر ناڕەزایەتیان دەربڕیوە داوا دەکەین لە تەقسیم و ئیستقلال شوینی کاریان پێ بدەن،  داواشیکرد میدیاکان و هونەرمەندان پشتیوانیان بکەن.

دوای بەیاننامەکە، ژمارەیەک لەجەماوەر پشتیوانیان بۆ ئەو گروپانە دەربڕیو وبە چەپڵە پشتگیریان لە موزیکژەنەکان کرد. پاشان موزیکژەنەکان وەک وەڵامێک ڕیگریەکان گۆرانی ‘شیرین و خۆشە زمانی کوردی’ هونەرمەند ئارام تگرانیان وتەوە.

 

سەرچاوە: rojnews