ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی گروپی کیژانی سلێمانی کۆنسێرتێکیان رێکخست کە تیایدا چەندین ئاوازی رەسەنی کوردی و فۆلکلۆریان پێشکەش کرد.
دوای خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان، کۆنسێرتەکە بەسەرپەرشتی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی دەستی پێکرد.
لە کۆنسێرتەکەدا هەریەکە لە نیگار حەمە لاو، پێشەنگ غەفور و شانۆ ئامانج و شانۆ ساڵح و حەمە ڕەوف کەرکوکی و لەنجە ئازاد، چەندین مەقام و گۆرانی و بەستەیان پێشکەشکرد.
سەرچاوە: rojnews