کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێک داوا لە هەومووان دەکات لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕەستەیەک دژ بە داگیرکەرانی تورک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی هاشتاگ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بکەن.
لە بەشێکی پەیامەکەیاندا هاتووە" تورکیا و تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا جینۆساید دژی کورد و گەلان و ژنان لە ڕۆژاڤا و حەلەب ئەنجام دەدەن"
دەشڵێن" چەتەکانی تورکیا داگیرکەر، سوپای نیشتمانی سوریا جینۆسایدێکی نوێی داعشە لە دژی گەلی کورد و ژنانی کورد. ئەگەر لە ڕۆژاڤا پاکیان نەکەینەوە، ئەم جینۆسایدە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە".
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کەنەکە
بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی گەلی رۆژئاوا بە سەرتاسەری جیهان و شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری لە ئەو بەشەی وڵات هەموومان ئەو شەو بە نووسینی رەستەیەک و هاشتاگێ، دەبینە دەنگی رۆژئاوا
لەسەر فەیسبووک،ئینستاگرام و تویتەر
ئەوشەو بەکاتی رۆژئاوا:کاتژمێر٢٠
بە کاتی ناوەندی ئۆرووپا:کاتژمێر١٨
١-هێرشە داگیرکارییەکانی چەتەکانی تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا لە دژی حەلەب و تیل ڕیفات، پلانێکی نوێیە بۆ کوشتنی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، عەلەوی و ژنان
٢-تورکیا و تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا جینۆساید دژی کورد و گەلان و ژنان لە ڕۆژاڤا و حەلەب ئەنجام دەدەن
٣-تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا هەڕەشەیەکی نوێن بۆ سەر باشووری کوردستان و شەنگال و عێراق. پاراستنی ڕۆژاڤا واتە پاراستنی کوردستان و عێراق
٤-تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا دوای حەلەب و ڕۆژئاوا هێرش دەکەنە سەر کوردستان و عێراق. ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان کورد و عەرەب و ئێزدی و شیعە و سوننە ڕۆژاڤا و حەلەب بپارێزن
٥-چەتەکانی تورکیا داگیرکەر، سوپای نیشتمانی سوریا جینۆسایدێکی نوێی داعشە لە دژی گەلی کورد و ژنانی کورد. ئەگەر لە ڕۆژاڤا پاکیان نەکەینەوە، ئەم جینۆسایدە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە
٦-تورکیا دەیەوێت لەگەڵ سوپای نیشتیمانی سوریا و تەحریر شام داگیرکاری خۆی لە سوریا و ڕۆژاڤا و عێراق فراوانتر بکات. پێویستە داگیرکاری ڕۆژاڤا و حەلەب ڕابگیرێت
٧- با لە دژی داگیرکاری سەر ڕۆژائا کوردستان، یەکبگرین
٨-ئەمڕۆ ڕۆژاڤا سبەی باشووری کوردستان داگیر دەکەن. هەموو کورد یەکگرتوون و یەک دڵ لە دژی لەشکرکێشی ڕۆژاڤا
٩-لە تیل ڕەفات و حەلەب کورد لەژێر داگیرکاری و جینۆسایددایە! با بە ڕۆحی کۆبانێ بەرخۆدان بکەین تێیکۆشین
١٠-ڕۆژائا، باکور، باشور و ڕۆژهەڵات یەک وڵاتن! گەلی کورد دژی داگیرکاری ڕابە.
سەرچاوە : سپی میدیا