لەتیف فاتیح فەرەج
ئه‌و ململانێ نائاکاری و ناشه‌ریفانه‌یه‌ی له که‌رکوک له دوای 2003 له نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌ڕێوه چوو ، زۆر که‌سی له کورد بوونی خۆی په‌شیمان کرده‌وه، له دوای هه‌ڵاتن و جێهێشتنی که‌رکوکیش ئه‌و ململانێیه به شێوه‌یه‌کی تر درێژه‌ی کێشا، هه‌موو ڕێگریه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سێک بۆ پارێزگاری که‌رکوک دوای نه‌جمه‌دین که‌ریم به هه‌ده‌ر درا، ئێستاش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌م شێوه نوێیه‌ی ئێستا دیسان هه‌مان ململانێ زۆر ناشرین درێژه‌ی هه‌یه‌و سبه‌ینێش له بری ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی مێژوو وه‌ک خۆی بنوسرێت، ڕه‌نگه هه‌زاران درۆی زه‌ردو سور به ناوی مێژوه‌وه ڕیز بکرێت، ئه‌م شێوازه له تێکبه‌ربوون و یه‌ک بوغزاندن و خیانه‌تکردن له کورد بوون و که‌رکوکی بوون ، له بری پیشه‌ی سیاسی ئاقڵمه‌ند پیشه‌ی قومارچی دۆڕاوه، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌دۆڕێت قومارچیه سیاسیه‌که‌یه نه‌ک میله‌ت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه ململانێیه به‌و جۆره بخه‌ینه به‌رنه‌شته‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن له بیست ساڵی داهاتوودا کورد له که‌رکوک که‌م بکات یان زۆر، ده‌ربکرێت یان بمێنێ ئیدی نایه‌وێت له نێوان لیستێکی فشه کوردایه‌تی خاڵی و لیستێکی که‌رکوکی عه‌ره‌بی بێت یان تورکمانی، به درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی به دیهێنانی خه‌ون و دروستکردنی به‌هه‌شت و خه‌می کوردایه‌تی فریو بخوات و ئه‌و ئارامی و نان و ته‌ناهی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش پرسی به ئه‌ندامبوونی که‌رکوک به پارچه گرنگه‌کانی جه‌سته‌و به پیرۆزکردنی که‌رکوک به به‌راورد کردن به هه‌ر شوێنێکی پیرۆز خاڵی ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ی له هه‌قیقه‌تا ده‌دۆڕێت ئه‌م بانگه‌شه پڕدڕک و داڵه‌ی حزبه به‌رانبه‌ر یه‌کتر ، چونکه له بنه‌ڕه‌تا ئه‌وه‌ی له کوردستان و که‌رکوک خۆ وه‌ک حزب ده‌نوێنێت ناتوانێ مۆدێلێکی حزبایه‌تی ئاکاری نیشانی نه کورد‌و نه‌ئه‌وانی تر بدات.
ئه‌و زمانه ئاستنزمه‌ی به ناوی زمانی سیاسیه‌وه له شه‌سته‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ قسه‌ی پێده‌کرێت و نه‌توانراوه بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش تێپه‌ڕێنرێت ، پرسی کوردایه‌تی به ڕاده‌یه‌ک بێشکۆ کردووه له نێوان شانازی به شوناسی کوردستانی و عێراقی، کوردستانی و ئێرانی، کوردستانی و تورکیایی زۆرینه شوناسه کوردستانیه‌که پشتگوێ ده‌خه‌ن، به تایبه‌ت له هه‌رێم و کوردستانی باشور، ئه‌مه ئاکامی ئه‌و ناشرینیه‌یه که لێمان نابێته‌وه، له ڕاستیدا بێبایه‌خکردنی که‌سایه‌تیه‌کانی مێژوو، کوردایه‌تی، نه‌ته‌وه، شکۆ، دیرۆک و قوربانی دان، وه‌ک ئه‌وه‌یه ئه‌م بابه‌ته به به‌رنامه‌و له سه‌ر خواست و ویستی وڵاتگه‌لی ده‌ورو به‌ر کاری له سه‌ر بکرێت، وتار‌و گوتاری سیاسیمان، گێڕانه‌وه‌کان، نووسینه‌وه‌ی مێژوومان لیپن له شکاندنی یه‌کتروهه‌وڵدان بۆ قێزه‌ونکردنی جوانیه‌کانی یه‌ک، له بنه‌ره‌تا ئه‌مه به‌به‌رنامه نه‌بێت چیه، چۆن ده‌کرێت که‌سانێک په‌نجا شه‌ست ساڵ له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا کار بکه‌ن و ئه‌وه‌نده دژی یه‌کتر بن و یه‌ک بشکێنن و هه‌موو خه‌ڵک به بچوک و خۆیان به فیله‌ته‌ن و پاڵه‌وان.
له‌مه‌ودای نزیک به 14 ساڵ حوکمڕانی بێقه‌یدو شه‌رتی کورد له که‌رکوک، که هه‌ر گاڤ بیانوویستایه سه‌رکرده‌کانی کورد خۆیان پێدا ده‌کردو کۆبونه‌وه‌یان به خه‌ڵک ده‌کرد، ته‌نانه‌ت به جۆرێک بوو مه‌سعود بارزانیش له هه‌مان شوێنی تاڵه‌بانی کۆبونه‌وه‌ی حزبی و جه‌ماوه‌ری ده‌کرد، به‌ڵام رۆژ به ڕۆژ زیاتر خه‌ڵکیان ده‌کرد به گژ یه‌کترداو کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان له نێوان کورده‌کانداو دواتر ئه‌وانی تردا دروست ده‌کرد، هه‌موو شه‌قاوه‌و چه‌قۆ کێش و مۆڕه بازه‌کان کوڕی له به‌ر دڵانی حزبه گه‌وره‌کان بوون، ئه‌مه دۆڕانی هه‌قیقی بوو له که‌رکوک، دۆڕانی ئاکاری سیاسی و نه‌مانی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان کورد خۆی نه‌ک کورد‌و ئه‌وانی تر، شه‌ڕی بیری نه‌وت و دروستکردنی به‌نزینخانه‌و ڤێللاو ته‌لارو داگیر کردنی به‌رزاییه‌کان، ئه‌م دۆڕانه دۆڕانی کورد نیه وه‌ک نه‌ته‌وه دۆڕانی ئاوه‌زی حزبیه که ئێستاش له دووتوێی بیره‌وه‌ریه‌کاندا هاندانی کوشتن و تیرۆر وه‌ک ڕۆژی ڕون دیاره .
دڵنیابن ئه‌وه‌ی له که‌رکوک ده‌دۆڕێت کورد نیه، ئه‌گه‌ر یه‌ک کورسیش نه‌هێنێت، ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وت و لێڵ خوێناویه‌یه که شه‌ست ساڵه مه‌کینه‌که‌ی به خوێنی لاوی کورد ده‌گه‌ڕێت، نه‌ته‌وه نادۆڕێت، سه‌ت ساڵ تورک وا مناڵی تورکی په‌روه‌رده کرد که تورکیا به‌س تورکی تیایه، دوای سه‌ت ساڵ ئه‌وه‌تا سه‌رانی تورک هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک زیڕه له ده‌نگی کورد ده‌که‌ن و هه‌موو کارێک ده‌که‌ن کورد بدۆڕێت نادۆڕێت و هه‌یه، نه‌ته‌وه نا ئه‌وانه دۆڕاون که به زۆر سواری ملی نه‌ته‌وه بوونه‌و خۆیان پێ سه‌ردارو خودانی میله‌ته.
سەرچاوە خەندان