کۆنفۆشیوس

 

 لە جوانترین ووتەکانی  کۆنفۆشیۆس :

 

-ئەگەر دەتانەوێت دەنگی باڵندە ببیستێت، قەفەس مەکڕن، بەڵکو نەمام بچێنن.

- ئیرەییم بەو کەسانە دەبرد کە پێڵاویان هەبوو تا پیاوێکی بێ پێم بینی.

- گرنگ نییە چەند بە هێواشی دەڕۆیت، بە مەرجێک نەوستیت.

-ئەگەر پلانت بۆ ساڵێک دانا، برنج بچێنە، ئەگەر پلانت بۆ دە ساڵ دانا، نەمام بچێنە، ئەگەر پلانت بۆ سەد ساڵ دانا، منداڵەکانت پەروەردە بکە.

-هەرچەندە پێت وایە سەرقاڵیت، دەبێت کات بدۆزیتەوە بۆ خوێندنەوە، ئەگینا خۆت تەسلیمی ئەو نەخوێندەواریە دەکەیت کە خۆتت پێ مەحکوم کردووە.