عەبدوڵا کەریم مەحمود
له ٢١-٢-١٩٨٨ تا ٦-٩-١٩٨٨دەوڵەتی عێراق ،هه‌شت قۆناغی ئه‌نفال-ی له دۆڵی خافایه‌تی ، مه‌رگه ، قه‌ره‌داخ ،گه‌رمیان ، گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر ، ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه و ره‌واند ، بادینان ، له ماوه‌ی ١٩٨رۆژدا ئه‌نجام دا .
ژماره‌یه‌کی بێ شومار ، له ژن و پیاو منداڵ و پیر ،دەسگیر کران و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق ، بێ سه‌رو شوین کران
، سه‌راپا گونده‌کان خاپورکران .
لێرەدا دوو دیمەنی جیاواز ی حکومەتی عێراق دەخەینە روو
لە دیمەنی یەکەم دا:
حکومەتی عێراق لە ١٩٨٨ دا له‌شاخ ، په‌ڕوباڵی هه‌ڵۆو ته‌واره‌کان لە گردۆڵکه‌و پێ ده‌شته‌کانی نیشتمان له‌بن ده‌قرتان .
له دیمەنی دووەم دا :
لە ناوشاری سلێمانی دا ، شانۆگەر ی ( هه‌ڵۆله لوتکه‌دا نه‌بێ نافڕێ ) پێشکه‌ش ده‌کرا.
لێرەش دا .دوو دیمەنی دووفاقی دەسەڵات دارانی کورد دەبینین:
دیمەنی دووفاقی یەکەم:
تورکیا‌و ئێران و عێراق ، به‌رنامه‌ی زنخیره جینۆسایدی کورد یان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان و رۆژئاوا ی کوردستان وباشور ی کورستان به سیناریۆی جیاجیا جێ به‌جێ ده‌کەن .
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ویه‌کێتی ، پارتی ، سێبەری ئێران و تورکیا ، له بێ ده‌نگی زیاتر ، له پاشکۆیه‌تی زیاتر، بەرامبەر ئەو دوو ده‌وڵه‌ته داگیر کەرە ، هیج هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان نییە .
حکومەتەکەی باشووری کوردستان وحیزبەکانی باشوور ،حیزبه به‌رهه‌ڵستکاره کوردییه‌کانی رۆژهەڵات و باکوور‌و رۆژئاوا تاوانبارده‌که‌ن .
لە کۆبوونەوە داخراوەکانیان ، لە گەڵ داگیرکەران سیناریۆو نەخشەیان دەرکردنیان بۆ دادەنێن .
تۆمەتباریان دەکەن ، بۆ له‌سه‌ر خاکی خۆیان چالاکییه‌کانیان ناکه‌ن ،
دیمەنی دووفاقی دووەم :
ساڵانی زوو ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ،
، ئێوه چه‌ندساڵێک ، بنکه‌و باره‌گاو ده‌زگای راگه‌یاندنتان ، له سه‌قزو سه‌ده‌شت و پاوه‌و ره‌زایه و نه‌بوو .
بۆ ئه‌و کاته ئه‌وشارانه ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات هی ئێوه بوو؟
بۆ ئێستا ، شاخ و گرد و ده‌شتی کوردستانی باشوور بۆ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و باکورو حه‌رامە و تاوانباریان دەکەن ؟
ئێوە بە درێژایی سەردەمی شاخ و لە دوای راپەڕین ،تا ئێستا ، پاشکۆی ئێران و تورکیا ن . هەموو پلان و بەرنامەو نەخشە ستراژییە ژەهراوییەکانی ئەوان دژ بە گەلەکەتان جێ بەجێ دەکەن ..ئه‌و زنجیر کۆمەڵکوژییەی کوردەکانی باکورو رۆژهەڵات ،لە ناوچە ستراتیژەکانی بادینان و زرگوێزو کۆیە ، گه‌وره‌ترین په‌ڵه‌ی وشه‌رمه زارییه بۆ ئێستا‌و مێژووی خەباتی رزگاری خوازی کورد‌و پەلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان .
سەرچاوە ؛ سایتی سپی میدیا