كتێبی "دیارده‌ی تاوانی كوشتنی ژنان به‌ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و سڕینه‌وه‌ی له‌كه" له نووسینی دكتۆر شوكرییه ره‌سووڵ، له دووتوێی 75 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه شوكرییه ره‌سووڵ به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه بریتییه له چه‌ند باس و ته‌وه‌رێك له‌سه‌ر كوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و توندتیژی به‌رانبه‌ریان، هۆكاری ئه‌و كوشتنه به‌بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس و ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان و په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه.
زیاتر گوتی، دیارده‌ی كوشتنی ژنان و ئافره‌تان، كوشنده‌ترین جۆری توندوتیژیی خێزانی و كۆمه‌ڵگه‌یه، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و هه‌ڵئاوساوی باری كۆمه‌ڵایه‌تیمان، به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌م حاڵه‌ته بووه‌ته دیارده و پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له گوند و شارۆكه و شاره‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
شوكریه ره‌سووڵ پێی وایه، ڕۆژ نییه ئافره‌ت و ژنی كورد نه‌بێته قوربانی شه‌ره‌فی پیاو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، بۆیه پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه و ئه‌نجامده‌ری ئه‌م تاوانه ته‌نیا پیاوه، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های خێزان و كۆمه‌ڵگه، چونكه به‌لای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌میشه بوونی ژن و كرداره‌كانی وه‌ك مێینه‌یه‌ك، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ناو و ناوبانگی پیاو و بنه‌ماڵه.
ئه‌و گوتی، كتێبی "دیارده‌ی تاوانی كوشتنی ژنان به‌ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و سڕینه‌وه‌ی له‌كه" له نووسینی دكتۆر شوكرییه ره‌سووڵ، له دووتوێی 75لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته له به‌رده‌ست خوێنه‌ردایه".
دكتۆر شوكرییه ره‌سووڵ ساڵی 1951 له سلێمانی له دایك بووه و ساڵی 1977 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ده‌ب و كه‌له‌پووری كورد له زانكۆی مۆسكۆ به‌ده‌ست هێناوه، له ساڵی 1978 بووه‌ته مامۆستا له زانكۆی سلێمانی و ساڵی 2005 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی2002 وه‌ك یه‌كه‌م ژنی كورد پله‌ی پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه له زانكۆ سه‌ڵاحه‌دین و خاوه‌نی 47 كتێبه.
سەرچاوە: wishe- سلێمان تاشان