کتێبی «پرسی پەروەردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان» بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 214 لاپەڕەدا کتێبی «پرسی پەروەردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان» نووسینی «هۆمەر قەرەداغی» چاپ و بڵاوکرایەوە و یەکێكی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەگەر سیستمی فێرکاری سیماکانی مرۆڤدۆستی لێ دەربهێنین، پەروەردە دەبێتە ئامرازی بێهیوایی لە ناو مێرمنداڵاندا، بەوەش متمانەی نێوان گەورەساڵان و نەوەی نوێ کەم دەبێتەوە. نەبوونی ئەو متمانەیە دەبێتە گەورەترین سیمای خەمباری و بێبڕوایی، زیانەکانی ئەوەندە گەورە دەبن، کۆمەڵگە بەرەو دەیان بەرەی جەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبات. مرۆڤدۆستی ژیان نەرم دەکات و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان جوانتر دەکات، هێمنی دەبێتە سیمای پەیوەندییەکانی ژیانی رۆژانە، ئەو هێمنییە لە هاوپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی رۆژهەڵاتدا بە کەمی بەدی دەکرێت.
لە کوردستاندا زۆر کەم کار لەسەر شیرینکردنی سیستمی پەروەردە و خوێندن لای منداڵ کراوە. یەکەم رۆژی دەستپێکردنی قوتابخانە، لە رۆژە هەر گرنگەکانی ژیانی بەدەستهێنانی زانستە لە تەمەنی هەموو تاکێکدا.

 

سەرچاوە: knwe