جوڵەکانی لەش پەیوەندی راستەوخۆیان بە ئاستی هۆشیاریی مرۆڤەوە هەیە. هەر کاتێ ئێمە جوڵەیەک دەکەین، ئەم جوڵەیە دەمارێکی هۆشیاریی تازە لە ئێمە دەجووڵێنێت. ئەگەر ئێمە بە لەشمان جوڵەی جۆراوجۆر بکەین، هەموو عادەتە کۆنەکان دەشکێنین و بە شکاندنی عادەتە کۆنەکان وزەیەکی زۆری ژیان بەرەو خۆمان دەجوڵێنین و وەریدەگرین. بۆیە مرۆڤ پێویستە رۆژانە راهێنانێکی «جوڵەی ئازاد» بە لەشی بکات، یانی بەهەموو شێوازێک لەشی بجوڵێنێت و جوڵەی تازە بکات، ئەم جوڵەتازانە دەبنە هۆی چالاککردنی بەشەخەوتووەکانی مێشک و ئەو بەشانە چالاک دەکات، بەم شێوەیە کەسەکە وزەی ژیانی بەرزدەبێتەوە و وەسڵ دەبێتەوە بە ژیان لەم ساتەدا، ئیتر لەوە بەدوا ناڵێ ژیان دووبارەیە، ژیان ناخۆشە و...هتد. لێرەدا ئاماژە بە راهێنانی گرنگ دەکەین و لە یۆگادا پێی دەڵێن حاڵەتی بەلەم، بەلەم بە چەند شێوازێک دەکرێ، بەڵام هەموو شێوازەکانی وەک یەک سوودمەندن.
حاڵەتی بەلەم (navasana)
ئەم ئاسانایە ئەم سودانەی خوارەوەی هەیە، یەکەم: لەش رێک دەکاتەوە. حاڵەتی بەلەم، بە شێوەی بازنەیی چەوری زیادەی هەموو بەشەکانی لەش دەتوێنێتەوە، بەمەش لەش رێک دەبێتەوە. دووەم: کەمەر باریک دەکاتەوە. چونکە جگە لە تواندنەوەی چەوری دەوری کەمەر، ورگ ناهێڵێ و ماسولکەکانی سەر سک تووند دەکاتەوە، بەوەش سک کۆدەبێتەوە و داناچۆڕێ! سێێەم: لەش نەرم دەکا، یانی هەموو ماسولکەکان دەکێشێ. لە یەک کاتدا ماسولکەکانی سەر سک تووند دەکاتەوە و ماسولکەکانی بەشەکانی دیکەی لەش رادەکێشێ، بەمشێوەیە لەش رێک دەکاتەوە و نەرم و شلکی دەکا. چوارەم: لەش بە هێز دەکا، بە کار کردن لەسەر ماسولکەکان و توانەوەی چەوری زیادە و رێکبوونەوەی شەکری خوێن لەش بەهێز دەبێ. پێنجەم: کۆ ئەندامی هەناسە بەهێز دەکا و هەناسە قووڵدەکاتەوە، ئەمەش تاکە ڤاکسینی راستەقینەیە بە دژی ڤایرۆس و باکتریا زیانبەخشەکانی وەک کۆرۆنا. شەشەم: تەرکیز بە هێز دەکا و بەرە بەرە دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی هۆش، چونکە چەندیش هۆشت بڵاوبووبێتەوە و بێ تەرکیز بی، کاتێ بەلەم دەکەی هەموو هۆشت دەگەڕێنێتەوە و کۆی دەکاتەوە و...هتد!
هەروەها راهێنانەکە کۆمەڵێک کاریگەری تریشی هەیە لەبەردەوامی راهێنانەکەدا بۆت دەردەکەوێ.
مەحمود شێرزاد
سەرچاوە: knwe