بەرزان حەمەسوور
بە درێژایی مێژوو زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکان ستراتیژی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردن وپاراستنی ئەو خاکانەی کە هەوڵی داگیرکردنیان ئەدا، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی " وینستن چەرچڵ "، وەزیری کۆلۆنیالیزمی بەریتانیایە، کەپاشان لەبەر بلیمەتیی سیاسی خۆی بەدرێژایی ساڵانی جەنگی جیهانی دووهەم بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تا ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا.
ئەم وەیزیرە بەناوبانگەلەوەڵامی ڕۆژنامەنووسێکدا لەسەر نهێنی سەرکەوتنەکانی وڕۆڵی گروپە کەمینەکان لە داگیرکردنی خاک وگەلانی ژێردەستەی بەریتانیا (ئەوئیمپراتۆڕەی خۆری لێ ئاوانابێت ) ڕستەیەکی بەناوبانگی هەیە لەوەڵامی نهێنی سەرکەوتنەکانی لە ئەرکەکانی لەداگیرکردنی ووڵاتان دەڵێ " بۆداگیرکردنی هەرووڵاتێک کەمینەیەکی بێ ئەخلاق وزۆرینەیەکی گەمژەت دەوێ ! "
ئەم لێدوانە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەوکاراکتەرو داینامیکە ئاڵۆزانەی کە لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیادا لە م یارییەچەپەڵەدا بوون وتائەم ساتەش بەزەقی هەن ! بەتایبەتی لە ناوچەکانی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی وەک ئێران، تورکیا، سوریا و میزۆپۆتامیا (عێراقی ئەمڕۆ)، دەردەکەوێت کە چۆن ستراتیژییەکانی کۆلۆنیالیزم کاریگەرییان لەسەر داینامیکی دەسەڵاتی نەتەوەیی هەبووە و دیمەنی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکەیان تا ئەمڕۆ بەناڕەواو خوارو خێچیەکی پڕکێشمەکێش وگێچەڵ لە قاڵب داوە.
ئێران: زۆرینەی کورد، کەمینەی فارس
لە سەرەتای سەدەی بیست تادوای جەنگی جیهانی یەکەم ، ئینگلیزەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە داڕشتنی پێکهاتەی سیاسی ئێراندا بینی. سەرەڕای زۆرینەی کورد، دەسەڵات درایە دەست کەمینەی فارس، بە بڕیارێک کە گوزارشی لە بەرژەوەندییەکانی کۆلۆنیالیزم دەکرد نەک واقیعی دیمۆگرافی..!
ئەم دەستکاریکردنە لە پێکهاتەی نەتەوەیی، دواتر زەمینەی گرژی و ململانێی لە ناو نەتەوە جیاوازەکانی ئێراندا داڕشت.
لەکتێبی "مێژوویەکی مۆدێرن" لە نووسینی عەباس ئامانات، تێڕوانینێک بۆ دینامیکی سیاسی ئێران لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیادا ئەم دەستکاریکردنە دەخاتە ڕوو.
هەروەها لەکتێبی "ئێران لە نێوان دوو شۆڕشدا" لە نووسینی ئێرڤاند ئەبراهامیان، بەدواداچوون بۆ قۆناغی نێوان شۆڕشی دەستووری ساڵی ١٩٠٥-١٩١١ و شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ دەکات و ڕۆشنایی دەخاتە سەر کاریگەری و دینامیکی دەستێوەردانی بەریتانیا.
تورکیا: هەمەجۆریی نەتەوەیی لە قوستەنتینیە (ئەستانا)
دوای داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئەستانا (ئەستەنبوڵ) وەک خاڵی سەرەکیی هەمەجۆریی نەتەوەیی سەریهەڵدا. زۆرینەیان لە کوردی کرمانجی ئێزیدی و زازا و عەلەوییەکان پێکهاتبوون، لە کاتێکدا تورکە سەلجوقییەکان کەمینەیەکیان پێکدەهێنا. دەستێوەردانەکانی بەریتانیا لەم قۆناغەدا کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی سیاسەتی تورکیا هەبوو، بەشداری کرد لە چەسپاندنی دەسەڵات بۆنەتەوەی کەمینەی دیاریکراودا لەسەر حیسابی ئەوانی تر.
بۆ هەڵوێستە لەسەر ڕاستییەکان بڕوانە کتێبی "ئاشتییەک بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ئاشتییەک: ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دروستکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرن" لە نووسینی دەیڤید فرۆمکین، وردە وردە لە گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لەنێویاندا پوکانەوەی ڕۆڵی کریستیانە یونانیەکان وئەرمەنە ئەرسۆدۆکسەکان لە قوستەنتینیەوئەزمیر.
"گەمەی کۆتایی عوسمانی: جەنگ و شۆڕش و دروستکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرن، ١٩٠٨-١٩٢٣" لە نووسینی شۆن مەکمیکین باسێکی وردی پێش ڕوخاندن وکاتی دابەزین و ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەخاتە ڕوو.
سوریا: دروستکردنی کۆماری عەرەبی سوریا
لە سوریا دامەزرانی کۆماری عەرەبی سوریا بە حەزوئارەزووی بەریتانیا وفەرەنسا کەمینەی عەرەبی سوننەیان زۆرتر لە نەتەوەکانی تری وەک کوردی ئێزیدی، مەسیحی و ئەرمەنەکان بەدڵ بوو. ئەم بڕیارە جەختی لەسەر ستراتیژی کۆلۆنیالیزمی ئیستغلالکردنی دابەشکارییە نەتەوەییەکان بۆ پاراستنی کۆنترۆڵ و گەورەکردنی گرژییەکان و پەرەپێدانی ململانێی تائیفی لە ناوچەکەدا کردەوە.
لەکتێبی "سوریا: مێژوویەکی مۆدێرن" لە نووسینی فیلیپ خوری، لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لە مێژووی سوریا پێشکەش دەکات، لەوانەش کاریگەریی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و دروستکردنی کۆماری عەرەبی سوریا.
هەروەها کتێبی "مێژوویەک لە سوریای مۆدێرن" لە نووسینی ویلیام ئێڵ کلیڤلاند و مارتن بنتۆن تێڕوانینێکی گشتی لە مێژووی سوریا لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا ئێستا دەخاتە ڕوو، کە ڕووداوە سەرەکییەکانی وەک دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزم و سەربەخۆیی دەگرێتەوە.
میزۆپۆتامیا (عێراق): حوکمی کەمینەی سوننە
کەیسی میزۆپۆتامیا (عێراق) کۆی میراتی کۆلۆنیالیزمی حوکمڕانی کەمینەکانە. سەرەڕای زۆرینەی شیعە و بوونی دانیشتوانی کورد و سوننە، دەسەڵات لە دەستی نوخبە سوننەیەکاندا چەسپێنرا، بەتایبەتی هێنانی فەیسەڵ لە عەشیرەتی هاشمی. دروستکردنی عێراق وەک دەوڵەت خزمەتی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیای لە ناوچەکەدا کرد، هەرچەندە لەسەر حیسابی یەکگرتوویی نەتەوەیی و سەقامگیری بوو.
بۆزانیاری زیاتر کتێبی "مێژوویەکی عێراق" لە نووسینی چارڵز تریپ، شیکارییەکی قووڵی مێژووی عێراق پێشکەش دەکات، لەوانەش قۆناغی ئیختیاری(انتداب ) بەریتانیا و دامەزراندنی عێراق وەک دەوڵەت.
کتێبی "فەیسەلی یەکەمی عێراق" لە نووسینی عەلی ئا عەللاوی تێڕوانینێک دەخاتە ڕوو لە ڕۆڵی فەیسەڵی یەکەم و ئینگلیزەکان لە داڕشتنی دیمەنی سیاسی عێراق.
سەرەڕای ئەوەش، دەتوانیت ئاماژە بەسەدان بەڵگەنامە ئەرشیفییەکان، نامە دیپلۆماسییەکان و ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئەرشیفی حکومەتی بەریتانیا بکەین، وەک ئەوانەی لە ئەرشیفی نیشتمانی لە بەریتانیا بەردەستن، بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەی سەرچاوەی سەرەتایی و زیاتر پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕاستیە مێژوویانە ی تائەمڕۆ نەتەوەی کوردی لەسەر نیشتمانی خۆی کردووە بە ژێردەست وهەر لەپێش چاوی گشت جیهانی ئازادیخواز وئەوانەی وایان بەکورد کرد ئەمڕۆ هەرئەم دەوڵەتۆکە دروستکراوانە بەرگی تیرۆریست وپیاوکوژ دەکەنە بەر منداڵی کوردو بێترس لە یاسای نێودەوڵەتی وجاڕنامەی مافی مرۆڤ کۆمەڵکوژی کورد دەکەن !
لەڕاستیدا دەتوانین بڵێین میراتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە لە دەنگدانەوە لە واقیعە جیۆپۆلەتیکییە هاوچەرخەکاندا. زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکانی وەک بەریتانیا وفەرەنسا بە ئیستغلالکردنی دابەشبوونە نەتەوەییەکان و ئیمتیازدان بە گروپە کەمینەکان، دیمەنی سیاسی ناوچەکەیان بە شێوەیەک داڕشت کە "ناسەقامگیری و ململانێی بەردەوام ببێ."
تێگەیشتن لەم زەمینە مێژووییە گرنگە بۆ تێگەیشتن لە ڕیشەوهۆکاری ئاڵۆزییەکانی پەیوەندییە نەتەوەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە بەردەوامەکانی پەیوەست بە حوکمڕانی ناڕەواو ناجێگیری ئەم دەوڵەتۆکە هەڵتۆقیوانە دژ بە ناسنامە و سەروەری نەتەوە ڕەسەن وخاوەن مێژوویەکی دێرینی وەک کورد وئەرمەن زۆرپێویستە.