کاتێک شوێنی کارەکەت بە سیستەمێکی هەڵە بەڕێوە دەچێ...

کاتێک شوێنی کارەکەت بە سیستەمێکی هەڵە بەڕێوە دەچێ:
هەوڵبدە  خۆت لەسەر"گەوج بوون" مەشق پێبکەیت!

ئەم ڕاهێنانە زۆر کاریگەرە لەسەر ئەوەی کە چەندە ئازیزیت.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

هەرگیز کارمەندان بەراورد مەکەن لەگەڵ یەکتر؛

چونکە بە دڵنیاییەوە شاهیدی هەڵاواردن دەبیت.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

ئەگەر بەڕێوەبەرەکەت 3 یان 4 کەموکوڕی هەبوو چاوەڕێی ڕۆشتنی مەکە، چونکە کەسی داهاتووی بە دڵنیاییەوە 43 کەموکوڕی دەبێت!

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

دەتوانیت بە بەرهەمی کەم و بچووک ناوبانگێکی زۆر بەدەست بهێنیت؛ تەنها "زمانەکەت" بەهێز بکە.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

لەوانەیە تا زیاتر کار بکەیت، سووکتر بیت.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

لەگەڵ کەموکوڕییەکانی ڕێکخراوەکەتدا بسازێن و هەرگیز لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەتدا بەشیان نەکەن؛ بە پێچەوانەوە کێشەیەکی تر بۆ ڕێکخراوەکە زیاد دەکرێت. ئەو کێشەیە تۆیت و لە کۆتاییدا دەرکردن!

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

هەرگیز هەڵەکانی بەڕێوەبەرێک بە بەڕێوەبەرێکی تر مەڵێ؛

ئەگینا لەبری یەک بەڕێوەبەر دوو بەڕێوەبەر لەبەردەمتدا دەوەستن.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

بە ئەنجامدانی ئەرک و چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە کاتی خۆیدا، دیسیپلینەکەت ناناسرێتەوە؛

بەڵام ڕێگەی سادەتر هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.

بۆ نموونە تەنها هەمیشە مێزەکەت بە ڕێکوپێکی ڕابگرە!

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

جگە لە کاری ئاسایی کاری زیادە مەکە؛

ئەگینا چاوەڕێی پاداشتی زیاتر مەکە.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

هەمیشە قسەکانی (فەرمانەکان)ی بەڕێوەبەرەکەت پشتڕاست بکەرەوە، تەنانەت بیرکردنەوەی "ڕەش!"

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

تاکە شتێک کە دەبێت بە خێرایی بیکەیت ئەوەیە کە بەڕێوەبەرەکەت بە شێوەیەکی شەخسی داوای لێکردوویت.

لە سیستەمێکی هەڵەدا:

بە ئاسانی بڕۆ، بە ئاسانی وەرە، مەهێڵە پشیلە گازت لێ بگرێت؛

مەگەر پەیوەندیت لەگەڵ پشیلەیەک هەبێت!

( چۆن حوکمی دونیا بکەین) وینستن چەرچیل