کابرایەکی دەباخچی کوڕێکی هەبوو هەموو جار...

کابرایەکی دەباخچی کوڕێکی هەبوو هەموو جار پێستەی ئەدایە بیباتە سەر کارێزی «دایکی پاشا» بیشواتەوە. کە پێستەکەی ئەدایە چینێکیشی لێ ئەدا و پێی ئەوت: پێستەکە نەدەی بە دەم سەگەوە. خەڵکی پێیان ئەوت خۆ هێشتا نەیداوە بە دەم سەگەوە بۆچی لێی ئەدەی؟ ئەیوت جا کە دای بە دەم سەگەوە ئێتر لێدان بە کەڵکی چی دێ؟!