کابرایەک نامە ئەنووسێ بۆ دۆستێکی

کابرایەک نامە بۆ دۆستێکی ئەنووسێ، ئەیەوێت هەندێ شتی بەینی خۆیانی بۆ بنووسێ، بەڵام کابرایەکی تر لە بن دەستییەوە دانیشتبوو و سەیری کاغەزەکەی دەکات ، ئەمیش زۆری پێناخۆشە ، بۆیە لەنامەکە ئەنووسی. : برا سەگبابێک لە بن دەستمەوە دانیشتووە کاغەزەکەم ئەخوێنێتەوە ناتوانم هیچت بۆ بنووسم!

کابرای بن دەستی وتی: کوڕە کابرا بۆچ جنێوم پێئەدەی، من کەی سەیری دەستی تۆم کردووە؟

ئەویش وتی: دەی سەگباب ...ئەگەر سەیرت نەکردووە چۆن ئەزانی جنێوت پێئەدەم؟!