ژیان واتای پێگەیشتنی بیرکردنەوە !

یەکێک لە سوودەکانی خوێندنەوە ئەوەیە کە تەمەنت چەندە و چەند مۆم لەسەر کێکی لەدایکبوونت هەبێت، مێشکت بە وریا و چالاک و پاڵنەر و زیندوو و بەخشندە دەمێنێتەوە. لە وێنەکەدا کۆمەڵناس و فەیلەسوفی گەورەی فەرەنسی "ئێدگار مۆرین"ە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یادی ١٠٢ ساڵەی لەدایک بوونی خۆی کردەوە.

(لە ٨ی تەمموزی ١٩٢١ لە پاریس لەدایک بووە). سەری لە کۆمپیوتەرەکەیدایە و لە ڕێگەی بلۆگی تایبەتی خۆیەوە وەڵامی  پرسیاری خوێندکاران و توێژەران دەداتەوە. لە دیارترین بەرهەمەکانی کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی کوردی کتێبی "با لە خەو هەڵسێنین"، هەروەها کتێبە مۆنۆمێنتالەکەی "رێگا بۆ ئایندەی مرۆڤایەتی"

 ئەم توێژەرە درکی بەوە کرد کە پیربوون پەیوەندی بە تەیکردنی کردنی سەعات وڕۆژەکانەوە نیە،یا ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبی  ژیانەوە نییە کە تاو دراون، بەڵکو بە قووڵایی حیکمەت و پێگەیشتنی بیرکردنەوە هەیەکە لە کاتی هەڵدانەوەی ئەو لاپەڕانەدا بەدەستی هێناوە کە خۆی ویستوویەتی بۆ چێژوەرگرتن لە هەر بابەتی تا کۆتایی...