ژنێکی کورد دەبێتە جێگری سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیهان

 

 

 

 

 

 

 

 

لەنیا جەمال کە كچە كوردێكی خەڵكی شاری سلێمانییە توانی پۆستی جێگری سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیهانی وەربگرێت.

لەنیا جەمال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندووە" ھەڵبژێردرام وەک جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیھان". 

ئەو خانمە کوردە ڕاشیگەیاندووە" بە دەستهێنانی ئەو پۆستە لە دەرەنجامی ساڵانێک کارکردن لەگەڵ پەرلەمانی گەنجانی جیھان وەک بەرپرسی کوردستان و عێراق، وە بەشداریکردن لە چەندان چالاکی و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە نوێنەرایەتی ئەوان، لە ئێستادا بەرزترین پۆستی ڕێکخراوەکەیان و گەورەترین متمانەی کارکردنی پێکەوەییان پێبەخشیوم کە ئەویش پۆستی جێگری سەرۆکی رێکخراوەکەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".

دەشڵێت" دڵخۆشم بەم بەرەو پێش چوونە و ئاستە باڵایەی بەرێوەبردن کە شانسی ئەوەمان پێدەدرێت کار بۆ بنیادنان و بەرەوپێشبردنی توانای گەنجان بکەین شوێن پەنجەمان ھەبێت لە دروستکردنی سەرکردەکانی ئەمڕۆ و گۆڕانکاری دروستکەری بەیانی. 

لەنیا جەمال لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ئێستادا لە هەولێر نیشتەجێیە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی زمانی جەستە، هەروەها ماوەی چەند ساڵێکە ئەکادیمیایەکی تایبەتی بۆ زمانی جەستە لە شاری هەولێر دامەزراندووە، چالاکوانێکی مافی ژنانیشە.




 


 

سەرچاوە : سپی میدیا