گروپی هونەریی ژنما نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بڵاودەکاتەوە و پێشکەشی ژینا ئەمینیی و ناگیهان ئاکارسەلی دەکات.
‘ژن، ژیان، ئازادی’ نوترین بەرهەمی گروپی هونەریی ‘ژنما’یە، هەردوو هونەرمەند ئەڤین تیریاکی و دەڤریم دەمیر گۆرانییەکەیان وتووەتەوە و هێلین کلچئارسلان کاری میوزیکی بۆ کردووە.
تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن گروپەکەوە ئامادەکراوە و باس لە تێکۆشانی ژنان و بەتایبەت شۆڕشی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناگیهان ئاکارسەل و ژینا ئەمینیی دەکات.
کلیپی بەرهەمەکەش پێکهاتووە لە وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی، کە ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەر لە سلێمانی شەهیدکرا.
سەرچاوە: rojnews