لە دووتووێی 46 لاپەڕەدا ژمارە 13ی گۆڤاری TV چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەندین بابەتی سیاسی و ئەدەبی و هونەری و گشتی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: «ئەو هونەرمەندە کوردەی مامۆستای قۆریات و بەستەی تورکمانییە. پێنج دیوان لە یەک دیواندا. چایخانەی مەجیدییە لەسەر شێوازە کلتورییەکەی نۆژەندەکرێتەوە. قراءة في مجموعة عقارب الساعة التاسعة. قصص قصیرة جدا» چەندین بابەتی تر.
TV گۆڤارێکی مانگانەی گشتییە، دەزگای میدیایی کەرکوک بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەریدەکات.
سەرچاوە: knwe