ژمارەیەک لە چالاکان و رووناکبیرانی کوردستان: كوردی ڕۆژهەڵات بە جێ مەهێڵن

 

 

 

 

 

ژمارەیەک لە چالاکان و رووناکبیرانی کوردستان لە رێگەیەی بەیاننامەیەکەوە رایانگەیاندوە

"  كوردی ڕۆژهەڵات بە جێ مەهێڵن، مێژوو لەگەڵ ئەوانە".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە" ئەوەی لە ئێستەدا لە لایەن هەردوو باڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرانبەر کوردی ڕۆژهەڵات دەکرێت، نە لە ڕووی ئەخلاقی و نیشتمانی و نە لە ڕووی سیاسی و ستراتیژیکەوە هەڵگری هیچ پاساوێک نییە".

دەقی بەیاننامەکە: 

بەیاننامەی ژمارەیەک لە چالاکان و ڕووناکبیرانی کوردستان سەبارەت بە گواستنەوەی بارەگای حیزبەکان، ڕادەستکردنەوەی پەناخوازان و بەرکوتکردنەوەی سنووری ژیانیان:

كوردی ڕۆژهەڵات بە جێ مەهێڵن مێژوو لەگەڵ ئەوانە

پێش هەموو شت پێویستە ئەو ڕاستییە وە بیر هەموان بهێنینەوە کە دەوڵەتی ئێران هەمیشە و لە هەموو بەشەکاندا سەرچاوەی نەهامەتی و شەڕی دژ بە كورد بووە، هاوكاریكردن لەگەڵ دامودەزگاكانی ئەو دەوڵەتە دیكتاتۆرەدا دژ بە حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵات، بە واتای دەست تێكەڵکردنە لەگەڵ دوژمنانی كورددا. با ڕێگە بە دوژمنانی كورد نەدرێت قەیرانەكانمان لەوە ئاڵۆزتر و قووڵتر بكەنەوە.

ئەوەی لە ئێستەدا لە لایەن هەردوو باڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرانبەر کوردی ڕۆژهەڵات دەکرێت، نە لە ڕووی ئەخلاقی و نیشتمانی و نە لە ڕووی سیاسی و ستراتیژیکەوە هەڵگری هیچ پاساوێک نییە. لە ڕووی ئەخلاقی و نیشتمانییەوە ڕەوا نییە حکومەتی هەرێم دوور لە هەموو بەها ئینسانییەکان، ژیان و ماڵ و حاڵی خەباتگێڕانی بەشێکی کوردستان بکاتە قوربانیی ویست و داوای داگیرکەر و وەکوو کۆمەڵە خەڵکێکی تاوانکار مامەڵەیان لەگەڵ بکات. لە ڕووی ستراتیژیکیشەوە ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیان وایە بە یارمەتیدانی دەوڵەتانی ستەمکاری دەوروبەر بۆ لەخشتەبردن و بنبڕکردنی خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەتوانن کیانی هەرێم یان تەنانەت بەرژەوەندیی حیزبەکانی خۆیان بپارێزن، با دڵنیا بن کە لە هەڵەیەکی زۆر کوشندەدا دەژین. بێگومان دوائامانجی پیلانەکانی ئێران و تورکیایش، هەڵوەشاندنەوە یان لە باشترین حاڵەتدا داڕزاندنی کیانی هەرێمی کوردستانە. ئەوان وەک خۆمان چاو لە ئێمە ناکەن؛ دەزانن کە هەم دەسکەوت و هەم هەرەسهێنانی هەر شۆڕش و بەشێک دەسکەوت و هەرەسهێنانی هەموو بەشەکانە.
 

بە درێژایی مێژوو، نە دوژمن ئەوەندە دڕندەیی و دەستدرێژیی بۆ سەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان كردووە، نە ڕەوشی ناوخۆیی كورد بەو ڕادەیە لە دژبەری و پەرتبوونی هەمەلایەنە ئازاری چێشتووە. پرسی كورد هێندە لەژێر گوشاردایە، دەشێت بڵێین یەکێک لە قەیراناویترین قۆناغەکانی خۆی تێدەپەڕێنێت. شەپۆل و گەردەلوولی هێرشەكانی ئێران و توركیا سووتان و ماڵوێرانیی لێ دەكەوێتەوە، كوژران و ڕاماڵینی لێ دەبێتەوە. دەوڵەتانی ئێراق و توركیا دژ بە كوردی باكوور ڕێك كەوتوون، كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكومەتی ئێراقیش بڕیاری قڕكردنی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتیان واژۆ كردووە. کەچی هەردوو باڵی حکومەتی هەرێم لەباتیی ئەوەی دەسەڵات و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پووچەڵکردنەوە یان هەر هیچ نەبێ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاریگەرییەکانی ئەو پیلانە مەترسیدارانە، بۆ خۆیان بوونەتە جێبەجێکاری ڕێکەوتنی سەرتاپا دژەکوردی و ستەمکارانەی دەوڵەتە هەرێمییەکان. ئەم ئاستە لە ملکەچی و تێنەگەیشتن تەنها دەشێت نیشانەی داڕووخانێکی گەورەی سیاسی و فیکری و ئەخلاقی بێت.
 

ڕێكخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور، بۆ جەماوەری خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردڵان و خۆشەویستن، جێگەی ڕێز و پێزانینن، گەل ئەوان بە نوێنەری خۆیان دەزانن. بێگومان هەر كردەوەیەكی ناڕەوا بۆ سەر هێزە سیاسییەكان وەك دەستدرێژی بۆ سەر خەڵكی شار و گوندەكانی ڕۆژهەڵات هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. جەماوەری ڕۆژهەڵات ڕێككەوتننامەی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان ئێران، ئێراق و حكومەتی هەریمی كوردستان وەک پیلانێکی دوژمنکارانەی دژ بە خۆیان لێک دەدەنەوە. هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی هەردوو لایەنی باشوور نابێ ئەم هەڵوێستە ڕوون و ئاشکرایەی خەڵکی ڕۆژهەڵات پشتگوێ بخەن و چارەنووسی میلیۆنان کورد بکەنە قوربانیی بەرژەوەندییە وەهمییە حیزبییەکان.
 

ئێمە وەک بەشێك لە چالاکان و ڕووناكبیرانی كوردستان، داوا لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی حكومەتی كوردستان لە هەر دوو بەشی سلێمانی و هەولێر دەكەین كە:
 

١. بەبێ هیچ بیانووهێنانەوەیەک، دەسبەجێ گواستنەوەی بنكە و بارەگاكانی هەرسێ بەشی كۆمەڵە بۆ سوورداش ڕابگیرێت؛
 

٢. بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەت كۆنڤانسیۆنی ژێنێڤ، پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە پەنابەران و جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، هەرجۆرە ڕادەستكردنەوەیەکی كوردی ڕۆژهەڵات بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕابگیرێت و وەک هێڵی سوور چاوی لێ بکرێت؛
 

٣. ئەمنییەت و ئاسایشی سەرجەم ڕێكخراوەكانی ڕۆژهەڵات و ئاسایشی شوێنی ژیان و مانەوەی ئەندامانیان لە شارەكانی باشووری كوردستاندا بپارێزرێت؛
 

٤. كەرامەتی نیشتمانیی كوردی ڕۆژهەڵات لە بەرچاو بگیرێت، كێشە بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان لە باشوور دروست نەكرێت و ئاسانکاری بۆ گرفتە ئیداری و داراییەکانیان بکرێت؛
 

٥. چیدی هیچ پلان و پێشهاتێكی نوێ دژ بە كوردی ڕۆژهەلات قبووڵ نەکرێت.
 

لە کۆتاییدا داوا لە خەڵکی دڵسۆز و بەئەمەگی باشووری کوردستان دەکەین گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم تاکوو کۆتایی بە دژایەتیکردنی خەبات و خەڵکی پارچەکانی تری کوردستان و بەتایبەت ڕۆژهەڵات بهێنن.

...

 ئەحمەد بازگر

 ئه‌حمه‌د ڕەزایی

 ئێران ئەحمەدی

ئەحمەد ڕوستەمی

 ئیبراهیم ڕەنجكێشان

 ئایەت ئەحمەدنژاد 

 ئەسعەد قەیدی

 ئیبراهیم کەریمپوور

 ئەحمەد شەریفی

 ئاوات ڕەەسوول

  بەهرام ڕەحمانی

 بەهمەن عەلیار

 بەرزان شاسوار

  تال عەلی که‌ریمی

 تاهیر ئەردەڵان

تەوفیق فەرەجی

  جەمال محەممەدڕەزایی
جەلال جەهانی

 جەلال ناوە

  چیا بوخارایی

 جەمال ڕەحمەتی

 جەمیل ڕحمانی

جەمیلە ئازادی

جەمال مەحزوونی

 حەسەن نەقشبەندی

 حسەین محەممەدی

حەمەی کوردی

حشمەت مستەفا سوڵتانی

حسەین ئەحمەدنژاد

 حاجی ئازاد

حسین عەلی‌پەناە (حسەین دەشتی)

  خالق ئەحمەدنژاد

 خەبات عەلیِڕەمایی

خەلیل غەزەلی

 حەمید زەمانی

 خالید باغ‌یاری

  ڕەحمان غوڵامی

 ڕۆئیا مەحموودی

 ڕەحمان محەممەدی

 ڕەحمان ئەرغەوانی

روف فایەقی

 ڕەسوول عەزیزیان

 ڕەفیق حوسەین‌پەناهی

 ڕەشید باینجۆیی

 ڕۆزا جەهانی

ڕەوف کەعبی

 ڕەزا فەتحی

  زەردشت محەممەدی

 زەهرا محەممەدی

 زانا سەعید‌زادە

  ژیان زولفەقاری

 ژیلا ڕەحمانی

 ژاڵە ئەحمەدی

  سدیق جەهانی

 سەعید ئاقایی

 سەلاح کەمالی

 سیروان هیدایەت وەزیری

 ستار فەتحی (ئەوێهەنگ)

 سەعید ڕەشیدی

ساندرا محەممەد

 سەردار قادری

 سەحەر باقری

 سوهەیل حەق‌بەیان

  شەهین شەهلایی

 شەهین حەیدەری

 شەهلا حەیدەری

 شەهرام ئەمانەتی

 شەمسەدین ئەمانەتی

 شاهو نەمەتی

  عەتیفە مازووجی

 عەدنان حەسەنپوور

 عەباس وەلی

 عەباس ڕەزایی

عەتا حسەینی

 عەلی بوزورگ‌پەناە

 عەزیز ڕەزایی

 عەزیز ماملێ

 عیماد موکتووبی

 عەلی دەروێشی

عەتا حوسەینی

  غوڵام گەوهەری

 غوڵام حسەین‌پەناهی

 فەرهاد ڕەسوولی

فەڕوخ مەعانی

 فەرهاد نادر مەحموودی

 فەرشید غەفاری

 فارووق محەممەد

   قادر ڕەحیمی

 قادر سەمەدی

  کامران مەتین

 کەمال مورادی

 کەریم ئەمانی

 کەمیا ئەسەدی

 کەژاڵ بلووری

 کانی کەریمپوور

 کەریم ئازەرگوون

 کامران ئەمین‌ئاوا

  گێلان هارکی

 گەلاوێژ عەبدوڵڵازادە

  لالە محەممەدی

 لەیلا موروەتی

  محەممەدفەرهاد ڕەسوولی

 مهاباد ئەمەدی

 مێهرانە جەهانی

 مەسعوود کەریمی

 مەنسوور عەباسی

 موحسین ڕەحیمی

 مریەم ئەفراسیاوپوور

 مەلەکە مستەفا سوڵتانی

مزەفەر ئەحمەدی

 محەممەد خاکی

 محەممەد فارووقی

 مەولوود ئەسکەندەری

 مەحیە ئیرەجی

  نادر ئەحمەدی

 نەسرین بەهمەنی

 نوسرەت کوردنژاد

 نەستەرەن ئیبراهیمی

 ناهید نەبەوی

ناسر بایزیدی

  وریا ڕوستەمی
وریا محەممەدی

 هاوژین بەقاڵی

 هیوا ساعیدی

 هەڵاڵە محەممەدی

 هێرۆ فەقێ بۆکانی

 هیوا مەجیدزادە

هیدایەت قادری

 یووسف ئەردەڵان

 یەحیا دەوەنداری

  پەرویز ڕەحیمزادە

 پەروانە ئەحمەدی

 پەروین ئەرغەوانی

ئاسۆس هەردی
ریزان محمەد ئەحمەد

جەلال رەشیدی

مەعسومە نەجەفی

بەهروز  فرامەرزی

نەجەمە تاهیری

رەسول ئەحمەدی

ئیسمایل ئەحمەدی

عابد میرزایی

بەهیە مەنسوری

موحید غلام وەیسی

ئەردەشیر رەزایی

مەحمود سادقی

رزوان کەریمی

بیژن سەلواتی

یەدوللە ناسری

پەیمان ناسری

زاهد ئەمینی

فایەق بەهرامی

تەها فاریس (دەربەندیخان)

خالید عارف رەشید

ئەقدەس سوهرابی

ئافاق سوهرابی

سەباح عەزیزی

سدیق بابایی

ماهیر عەلی سالح

بەکر تاهیر مەجید

سسسسئەرسەلان قادری

رەحمت حسەینی

کاروان حەمە غەفور

یوسف ئەمجەدی

عەباس کەریمی

شورش مرادی

ئیبراهیم کەریمی

فەرهاد رەزایی

سید حسام رەسولی

فاتح رەحمەتی

کەیوان فرەجی

فەتحوللە بهرامی

عەلی رەمشتی

گولالە حیدەری

نعمەت کوکەبیان

ئامینە شەسەواری

لەتیف گولمحەمەدی

PM:06:17:13/09/2024

سەرچاوە : سپی میدیا