ژماره‌ی (3)ی گۆڤاری ده‌رگاوان بڵاوکرایەوە گۆڤاره‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمك) چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ندین بابه‌تی وه‌ك، كاریگه‌رییه‌كانی به‌كارهێنانی زمانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر بینه‌رانی (به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم) له‌كه‌ناڵی كوردماكس، ئاریشه‌كانی به‌رده‌م توێژینه‌وه‌كانی میدیای نوێ له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا، مۆدێلی په‌یوه‌ندیگرتنی دوو هه‌نگاویی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی بیروڕا، په‌یوه‌ندییكردن و دروست به‌كارهێنانی زمان له راگه‌یاندن كوردییدا، چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا له كوردستان، كولتوری ناوداربوون له میدیای كوردییدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا رێكخستن یان كۆت و به‌ندكردن، كامێرامانی ته‌له‌فزیۆنی و گرنگترین وانه‌كانی، هه‌ڵه ئاماریی و میتۆده‌كانی توێژینه‌وه‌ی میدیایی، نیگارچیرۆكی رۆژنامه‌وانی و به‌شداریكردنی له گواستنه‌وه‌ی راستییه‌كان، خراوه‌ته‌روو.
سەرچاوە: knwe- نیما سه‌رتیپ