ژماره‌ی نوێی گۆڤاری "ناوه‌ندی یاسایی" بڵاوكرایه‌وه

ژماره‌ی (3) گۆڤاری ناوه‌ندی یاسایی، كه‌ گۆڤارێكی یاسایی وه‌رزییه چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و گرنگی ده‌دات به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواری یاسا، نووسین و بابه‌تی یاسایی/ خوێندنه‌وه‌ و راڤه‌كردنی كتێبی یاسا، خوێندنه‌وه‌ و خستنه‌ڕووی نامه‌ و  تێزی زانستی له‌ بواری یاسا، بڕیاری دادوه‌ری، نواڕین( ته‌علیق) له‌سه‌ر بڕیاره‌ دادوه‌رییه‌كان و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ی یاسایی.
له‌م ژماره‌یه‌دا، بابه‌ت گه‌لێكی وه‌ك، رێسا و پره‌نسیپه‌كانی یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی به‌كارهێنان و كۆنترۆڵكردنی ئاوی رووباره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تێبینییه‌ یاساییه‌كان له‌سه‌ر سزای له‌ سێداره‌دان له ‌هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری كارگێڕی ناوه‌كی و جێبه‌جێكردنه‌كانی له‌ بواری وه‌زیفه‌ی گشتیدا، به‌رپرسیارێتییه‌ یاساییه‌كانی رێكلام له‌ناو میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی‌ تر به‌ زمانه‌كانی‌ كوردی‌ و عه‌ره‌بی‌.

 

سەرچاوە: knwe