ژماره‌ (7)ی گۆڤاری وانه‌ر، چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

ژماره‌ (7)ی گۆڤاری وانه‌ر كه‌ گۆڤارێكی‌ وه‌رزیی ئه‌ده‌بییه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی مارگرێت ده‌ریده‌كات، چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌م ژماره‌یه‌، چه‌ند بابه‌تێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌ق و ره‌خنه‌، دیدار، شیعر، چیرۆك، سینه‌ما و نووسین له‌ خۆده‌گرێت، له‌وانه‌: ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ وشه‌یه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ ئامێزی خاك، نووسینی‌: به‌رزان فه‌ره‌ج، جه‌لالی مه‌له‌كشا هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمانی ڕاچڵه‌كاند نووسینی‌: گۆریان هه‌ڵه‌بجه‌یی، چه‌ند یادداشتێك ده‌رباره‌ی ڕۆمانی «ده‌ریاس و لاشه‌كان»ی به‌ختیار عه‌لی نووسینی‌:  شڤان نه‌وزاد، ره‌خنه‌ی ئۆروێڵ، له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: شوان كه‌مال. خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی سه‌باح ره‌نجده‌ر به‌ دیدێكی ره‌خنه‌یی، ده‌ق: سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، ڕه‌خنه‌: د. فوئاد ڕه‌شید.
ئه‌لبێر كامۆ و گرفتی خۆ كوشتن نووسینی‌:  ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان، رۆمان و ره‌گه‌زه‌كانی، ئا له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: جه‌وهه‌ر مه‌حمود داراغـــا،  پۆشكین شیعر و هه‌ڵوێست، نووسین و وه‌رگێڕان له‌ ڕووسییه‌وه‌: شیروان مه‌حمود محه‌مه‌د.
دیدارێك له‌گه‌ڵ ڤیدا قادری، سازدانی: شاخه‌وان سدیق،  له‌ باره‌ی یه‌شاركه‌مال و ڕۆمانی حه‌مه‌دۆك، له‌ فارسییه‌وه‌: ڕێباز مسته‌فا.
هه‌ر له‌ گۆڤاری‌ وانه‌ر دا، مه‌له‌فێك ده‌رباره‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ له‌باره‌وه‌ نووسراوه‌. له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی‌ ئه‌ده‌بی‌ و هونه‌ری‌ تر.

 

سەرچاوە: knwe