له دووتوێی 110 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا ژماره 6ی گۆڤاری نوێبوونه‌وه به چه‌ندین بابه‌تی فیكریی و سیاسیی و ئابووریی و جێنده‌ریی و رۆشنبیریی گشتییه‌وه كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
له سه‌روتاری ئه‌م ژماره‌یه‌دا بابه‌تێكی سه‌رنووسه‌ر به‌ناونیشانی (چاككردنی سیستمی حوكمڕانی یان لێكترازان) هاتووه، له‌ده‌روازه‌ی هزریشدا دوو بابه‌ت به ناونیشانی (سیاسه‌تی دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی.. گه‌ڕان بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی)و (لێبورده‌یی) هاتووه. بابه‌ته‌كانی ده‌روازه‌ی سیاسیش بریتین له: ده‌ریای ره‌ش كاریگه‌رییه ئه‌منی و ئابورییه‌كانی له‌سه‌ر جیهان، نه‌وت و سیاسه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان، ئیڤان.. لین له دژه لینین و به‌لشه‌فیزمه‌وه بۆ په‌یامبه‌ری رۆحیی پوتین، خاكی نێوان سنووره‌كان.
له ده‌وازه‌ی شرۆڤه‌شدا بابه‌تێك به‌ناویشانی (كادری سه‌ركه‌وتوو) بڵاوكراوه‌ته‌وه. له ده‌روازه‌ی ژنانیشدا ئه‌م بابه‌تانه بڵاوكراونه‌ته‌وه: وردبوونه‌وه‌یه‌ك له فێمینیزمی یهكبڕگهرایی، ژن، ژیان، ئازادی، كورته باسێك بۆ تێگه‌یشتن له فێمینزم.
ده‌روازه‌ی سه‌روه‌ریش دوو بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت به‌ناونیشانی («رێباز»ی شۆڕشی نوێ)و (دامه‌زراندنی «ی ن ك» له سوریا و رۆڵی خه‌ڵكی رۆژئاڤای كوردستان).
له ده‌روازه‌ی كوردستانیدا ئه‌م بابه‌تانه بڵاوكراونه‌وه: میدیا‌و به‌رپرسیارێتی، نه‌ته‌وه بێ خاك و بێ ده‌وڵه‌ته‌كان، ناسیۆنالیزم و ئایین، چاوپێكه‌وتنی ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ فریال عه‌بدوڵڵایه به‌ناونیشانی قاره‌مانێكی زیندانه‌كانی به‌عس. رانانێكیش بۆ كتێبی (لیڤیاسان) ی تۆماس هۆبز ئاماده‌كراوه.
نوێبوونه‌وه، گۆڤارێكی هزریی، سیاسیی، رووناكبیریی گشتییه، مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری دوو مانگ جارێك ده‌ریده‌كات.
سەرچاوە: knwe