ژماره‌ 47ی گۆڤاری بانیباڵ بڵاوكرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سریانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری بانیباڵی سریانی به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی بڵاوكرده‌وه‌. 
ژماره‌ی پایزی گۆڤاره‌كه‌ دووه‌م ژماره‌ی خولی نوێی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه‌ و ژماره‌ 47ی كۆی گشتیی خوله‌كانییه‌تی. 
له‌ سه‌روتاری ژماره‌كه‌دا، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌، ستایشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی بۆ خزمه‌تكردنی رۆشنبیری و هونه‌ری سریانی كردووه‌ و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ده‌ربڕیوه‌ له‌ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كەدا‌. 
گۆڤاری بانیباڵ، گۆڤارێكی وه‌رزییه‌ و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سریانییەوە به‌ زمانی سریانی، كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاره‌كه‌، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و سه‌رنووسه‌ریش كلدۆ ره‌مزی ئوغنا و سكرتێری نووسینی جورجینا به‌هنام حبابه‌.

 

 

سەرچاوە: knwe