ژمارە (16)ی دیوان بڵاوكرایەوە

ژمارە (16)ی گۆڤاری دیوان، كە گۆڤارێكی مانگانەی ئەدەبی و رۆشنبیریی گشتییە، و ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك دەریدەكات،  بە كۆمەڵێك بابەت و دۆسێیەكی تایبەت بە دڵداری شاعیر كەوتە بەردیدەی خوێنەرانی.
لەم ژمارە نوێیەی دیواندا، چەند بابەتێك بڵاوبۆتەوە، لەوانە: خوێندنەوەیەك بۆ دەقی وەرە بەیەكەوە بژین-ی كەژاڵ ئەحمەد، بەراوردیی نێوان دیرۆكی شاماران و مێدوسا، مەسعود پەرێشان یەكەم دیوانی چۆن چاپ كرد؟، بۆچی داهێنان لە هەولێر دەمرێت؟. هەروەها چەند دەقێكی شیعر و چیرۆك بڵاوكراوەتەوە، لەگەڵ دیداری تایبەت لەگەڵ ساماڵ مانیی,
هەروەها دۆسێیەكی تایبەت بە دڵداری شاعیر لە گۆڤارە هەیە، كە چەندین بابەت لەبارەی بەرهەم و ژیان و رۆڵی دڵدار لە خۆدەگرێت.

 

سەرچاوە: knwe