ژمارە (13)ی گۆڤاری دیوان کەوتە بەردیدی خوێنەران و لە کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بە کۆمەڵێک بابەتی تازەوە کەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە کتێبخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.
دیوان گۆڤارێکی مانگانەی ئەدەبی و رۆشنبیریی گشتییە، ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات
لەم ژمارەیەی گۆڤاری دیوان
- فاتە هەڵۆ لە دۆسیەی دیوان
- دیداری تایبەت لەگەڵ شێرزاد حەسەن
- تەوەرێکی تایبەت بە کەریم کاکە
- شانۆگەری دوارۆژەکانی بابلۆ لەنێوان دەرهاوێشتە ترسناک و ئومێدبەخشەکاندا
- نهێنی سەردانی دکتۆر عەزیز گەردی و دوا قسەکانی لەسەر تەختی نەخۆشی
سەرچاوە: pukmedia