لە ئامارێکی زانستیانەی وورد بۆئەو کتێبانەی لە پێشانگایەکی کتێب لەتاران کرا...دەرکەوت :
کتێبە فارسیەکان ( ٦٠% ) ی لە زمانەکانی ترەوە وەرگێڕراونەتە سەر زمانی فارسی ، ( ٤٠% ) ی کتێبەکان ، نوسەرەکانیان فارسن ..بەڵام کتێبە عارەبیەکان ( ٨٠ % ) ی نوسەرەکانیان عارەبن .. تەنیا ( ٢٠ % ) ی وەرگێڕراون ...
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان ، دەرکەوتوە .. ( ٢٠ ) ملیۆن یۆنانی .. ( ٧ ) حەوت هێندەی ( ٣٠٠ ) ملیۆن عارەب ، ... کتێب وەرئەگێڕن بۆ سەر زمانی خۆیان ، لە زۆربەی زمانەکانی جیهانەوە .. ئەیانەوێ سود لە ڕۆشنبیری و شارستانیەتی زۆربەی میللەتانی جیهان وەرگرن .. بەڵام عارەب ، میللەتێکی لە خۆ بایین .. وا ئەزانن ، خۆیان خاوەنی هەمو زانست و فکر و فەلسەفەی جیهانن .. پێویستیان بە ڕۆشنبیری و شارستانیەتی هیچ میللەتێک نیە .. هەر بۆیە كتێب. وەرناگێڕن لە زمانەكانی ترەوە بۆ زمانی عربی ....
عوسمان فایەق