ڕێز لە (جان دۆست) دەنرێت و ڕۆمانەكەشی بڵاودەكرێتەوە

بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی (ئەوان چاوەڕێی كازیون)، ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ، ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانەكە و ڕێزلێنان بۆ (جان دۆست) ڕۆماننووسی كورد ڕێكدەخات.
لەڕێوڕەسمەكەدا كە سەعات 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-9-2022 لەهۆڵی سینەما سالم بەڕێوەدەچێت، (كوردۆ شابان) نووسەرو وەرگێڕی ڕۆمانەكە ئامادە دەبێت و كتێبەكەش بەدیاری پێشكەشی ئامادەبووان دەكرێت.

 

سەرچاوە: galawej