كتێبی "ڕۆڵی ژنی كورد له به‌شه‌كانی فۆلكلۆری كوردیدا" له نووسینی دكتۆر شوكریه ره‌سووڵ له دووتوێی 90 لاپه‌ڕه‌دا، له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه له سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
دكتۆر شوكریه به "وشه"ی گوت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته و ئامانج له نووسینی، ئاوڕدانه‌وه‌یه له ده‌نگی مێینه‌ی ژنی كورد، له گۆرانییه‌كانی ژناندا ئاواز و سیما و ریتمی تایبه‌تی و خه‌سڵه‌تی گۆرانیی ژنان ده‌ركه‌وتووه، له پاڵ به‌شداری لایه‌نی جێنده‌ری، زۆرجار كۆسپ و ته‌گه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوونه‌ته سنووردانان بۆ ڕێگرتن له ئاشكراكردنی به‌هره و تواناكانی ئافره‌تان.
زیاتر گوتی، ئه‌م كتێبه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ به‌شدا، به‌شی یه‌كه‌م، بریتییه له ده‌نگی ژنی كورد و ره‌نگدانه‌وه‌ی له گۆرانیی دڵداری و حه‌یران و بابه‌تی ڕه‌دووكه‌وتن، ده‌ربڕینی خه‌مه‌كانی كچی كورد و به‌ڵێنی كچ و هه‌ڵهاتنی له‌گه‌ڵ كوڕان.
به‌شی دووه‌میش، بریتییه له گۆرانیی لایلایه‌ی دایك وه‌ك به‌شێكی جودانهكراوهی گۆرانیی ژن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ، ناوه‌ڕۆكی لایلایه وه‌ك ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی و پێداهه‌ڵدان و ستایش و وه‌سفی منداڵه‌كه. به‌شی سێیه‌میش، بریتییه له بابه‌تی شین و لاوانه‌وه و مردن و تراجیدیا، جۆره‌كانی لاوانه‌وه و شین بریتییه له لاوانه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ كه‌سه نزیكه‌كان و لاوانه‌وه‌ی گشتی، شینی ژنه بارزانییه‌كان بۆ ئه‌نفال و جینۆساید.
ئه‌و گوتی، وردبوونه‌وه له گۆرانیی كوردی گه‌لێ جۆری هه‌یه كه به‌پێی كار و بۆنه‌كانی ڕۆژانه سه‌ریه هه‌ڵداوه وه‌ك گۆرانیی كاركردن، بۆ نموونه گۆرانیی دروێنه و مازووچنین و دهستاڕهارین، هه‌روه‌ها گۆرانیی بۆنه‌كان، وه‌ك منداڵبوون و بووكگواستنه‌وه، گۆرانیی ڕۆژانه‌ش وه‌ك لایلایه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی و گۆرانیی دڵداری، بۆیه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵم داوه به وردی ئه‌و به‌ش و ته‌وه‌رانه روون بكه‌مه‌وه.
شوكریه ڕه‌سووڵ ئه‌وه‌شی گوت، كتێبی "ڕۆڵی ژنی كورد له به‌شه‌كانی فۆلكلۆری كوردیدا" له دووتوێی 90 لاپه‌ڕه‌دا، له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه له سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته له به‌رده‌ست خوێنه‌ردایه.
دكتۆر شوكریه ره‌سووڵ ساڵی 1951 له سلێمانی له دایك بووه و ساڵی 1977 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ده‌ب و كه‌له‌پووری كورد له زانكۆی مۆسكۆ به‌ده‌ست هێناوه، له ساڵی 1978 بووه‌ته مامۆستا له زانكۆی سلێمانی و ساڵی 2005 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی 2002 وه‌ك یه‌كه‌م ژنی كورد له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پله‌ی پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه و خاوه‌نی 47 كتێبه.
سەرچاوە: wishe- سلێمان تاشان